بەبۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی بارزانیی نەمر هەڵمەتی نەمام چاندن بەڕێوەدەچێت

ههولێر-KDP.info- لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی باخچە و پارکەکان و بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێک و پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتی نەمام چاندن و ژینگەپارێزی لەسەر شەقامی گوڵان ساز دەکرێت.
لە درێژەی چالاکییەکانی دەیەمین فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز، سەعات ١٠ی ئەمڕۆ چوارشهممه، بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی باخچە و پارکەکان لە سەر شەقامی گوڵان، بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی بارزانیی نەمر، دەست دەکرێت بە هەڵمەتی چاندنی نەمام و پارێزگاری ژینگە.
بەپێی ئەو نووسراوەی لە لایەن راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، هاتووشە هەر ئەمڕۆ سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆ، لە گۆڕەپانی تەنیشت بارەگای سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان_رێگەی شەقڵاوە هەڵمەتی نەمام و درەخت چاندن لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی دارستانی هەولێر ساز دەکرێت، ئەوەش لە پێناو جوانترکردن و سەوزاندنی رێگەکە.




