د. دلێر شاوێس: بەغدا بە ئەقڵیەتی ڕژێمی پێشوو مامەڵە دەکات
__2018_03_12_h15m49s16__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- مامۆستایه‌كی زانكۆ پێی وایه كێشه‌ی سه‌ره‌كیی كورد له عێراقدا كێشه‌ی شه‌راكه‌ته و ده‌شڵێ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراق هه‌ر به ئه‌قڵیه‌تی ڕژێمی پێشوو بیر ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك ژێرده‌سته ده‌ڕواننه گه‌لی كورد.
دكتۆر دلێر شاوێس، مامۆستای زانكۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌قڵیه‌تی خۆسه‌پاندن و تاكڕه‌وی له عێراق هێشتا هه‌ر ماوه و به‌غدا هێشتا خۆی وه‌ك ده‌سه‌ڵات و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك بێده‌سه‌ڵات ده‌زانێت، واته به‌غدا ده‌یه‌وێ وه‌ك كوێله مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكات. له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقەوە ئه‌مه ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار و ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا بووه، هه‌تا ئه‌وان وه‌ك سه‌رده‌سته و ژێرده‌سته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ن، كێشه‌ی كورد نابڕێته‌وه له عێراقدا و ناگه‌ینه هیچ ئه‌نجامێك، بێگومان گه‌لی كوردیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه له‌گه‌ڵ عێراقێكدا بژی، کە ئه‌وه بیركردنه‌وەی بێت."
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "دوای ساڵی 2003 كورد هه‌وڵی زۆریان داوه ئه‌و عێراقه بگۆڕن به‌وه‌ی ئه‌قڵیه‌تێكی نوێ دروست بێت و به‌و چاوه‌ی ڕژێمه‌كانی پێشوو نه‌ڕوانێته گه‌لی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراق هه‌ر به ئه‌قڵیه‌تی سه‌دام حوسێن بیر ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێ ئه‌م وڵاته به ئاره‌زووی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان له دوای ڕاپه‌ڕین نه‌وه‌یه‌ك دروست بووه، جارێكی دیكه ئاماده نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له ڕاپه‌ڕین."
دكتۆر دلێر شاوێس گوتی: "ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ن ئێمه كێشه‌ی هاووڵاتیبوونمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیی ڕاسته‌قینه نه‌بین ئه‌وه ڕێگه‌ی دیكه زۆره بیگرینه به‌ر، كه‌واته كێشه‌ی سه‌ره‌كیی كورد له عێراق نه‌بوونی شه‌راكه‌ته تا ئێمه نه‌بینه شه‌ریكی ڕاسته‌قینه ئه‌وه هه‌روه‌ك ئێستا عێراق كێشه‌ی لێ نابڕێته‌وه. پرسه ئابوورییه‌كان و بڕین و نه‌بڕینی مووچه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه کە ده‌یانه‌وێ له توانا و وزه و ئیراده‌ی ئێمه كه‌م بكه‌نه‌وه."
قائید میرۆ




