شارەزایانی ئابووری و سیاسی: بەغدا بە هاوکاریی کەسانێک دەیەوێ کێشەی کورد لە پارەدا بچووک بکاتەوە
__2018_03_11_h16m3s2__ER.jpg)
سلێمانی-KDP.info- ماوه‌یه‌كه حكوومه‌تی عێراق به هاوكاریی چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆی كوردستان ده‌یانه‌وێت وا له هاووڵاتییانی كوردستان بگه‌یه‌نن، ته‌واوی كێشه هه‌ڵسپێردراوه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ته‌نیا مووچه‌یه، شاره‌زایانی سیاسی و ئابووری ده‌ڵێن، ترسناکه لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بكه‌ونه ئه‌و هه‌ڵه‌یەوە كه ته‌واوی كێشه‌كانی كوردستان ببه‌ستنه‌وه به مووچه‌وه، كه ئامانجی به‌غدایه.
له ناوخۆی كوردستان چه‌ند حیزبێك هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ته‌واوی كێشه گه‌وره‌كانی هه‌رێم كه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌تی له شه‌راكه‌تی حكومڕانی و نه‌وت و خاك و چه‌ندین بابه‌تی تر بچووكیان بكه‌نه‌وه بۆ مووچه، له‌وباره‌یەوه ماموستای زانكۆ، ئالان حەمه‌سه‌عید، ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه چه‌ند حیزبێكی ناوخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌یانه‌وێت ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی كوردستان بچووك بكه‌نه‌وه بۆ مووچه و كه ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و به‌غدا ژیرانه ئیشی له‌سه‌ر ده‌كات، لایه‌نی كوردییش كه‌وتونه‌ته شوێنی."
حه‌مه‌سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "مووچه مافی ڕه‌وای هاووڵاتییانی كوردستانە. بڕینی مووچه و بودجه‌ی كوردستانیش له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقەوە پێشێلكردنی ده‌ستوور و یاسایه، بۆیه ناكرێت لایه‌نه كوردییه‌كان بكه‌ونه ئه‌و هه‌ڵەیە‌وه و ته‌واوی كێشه‌ی كوردستان و خه‌باتی (100) ساڵی ڕابردووی خه‌ڵكی كوردستان فه‌رامۆش بكرێت و ئه‌و فه‌رهه‌نگه له ناو تاكه‌كانی كوردستاندا بچه‌سپێنن، كه ته‌نیا گرفتی نێوان كوردستان و عێراق مووچه‌یه."
له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقەوە هه‌میشه هه‌وڵی بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد داوه، ئه‌قڵییه‌ته‌كان له یه‌كه‌م پاشای عێراقه‌وه بۆ كۆتا سه‌رۆكوه‌زیران، كه حه‌یده‌رعه‌بادیه، به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان، ئه‌وه بووه كورد هه‌میشه بچه‌وسێندرێته‌وه و ئیراده‌ی بشكێندرت. ئه‌و ماموستای زانكۆیه ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئێستا پێویسته كورد ڕوئیای خۆی له‌سه‌ر بنیات بنێت، ئه‌وه‌یه کە ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵاتداری حكوومه‌تی عێراقن، حكومڕانی به‌و فه‌رهه‌نگ و ئه‌قلیه‌ت و ته‌وازنەوە شه‌راكه‌تی پێ ده‌كرێت، به ڕای ئێمه و ئه‌زموونمان له‌گه‌ڵ ته‌واوی حكوومه‌ته‌كانی عێراق نه‌خێر پێی ناكرێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی ئێستا ته‌واوی كێشه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق بچووك ده‌كه‌نه‌وه بۆ مووچه، بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی حكومڕانیی عێراقیان بیر چووه‌ته‌وه، ئه‌و لایه‌نانه‌شی كه‌وتوونه‌ته شوێن ئه‌و ستراتیژه‌ی به‌غدا كار له‌سه‌ر عاتیفه‌ی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه خۆشیان ده‌زانن ئه‌و هه‌نگاوه‌یان چه‌نده هه‌ڵه‌یه."
نه‌وزاد شیخ كامیل، به‌رپرسی لقی سلێمانیی ئابووریناسان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له ڕووی ئابوورییه‌وه خۆی ڕێك بخاته‌وه و لە مه‌سرووفاتی زیاده‌دا چاكسازیی گشتی ئه‌نجام بدات، كه ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی داوه‌تێ، بۆیه ده‌توانین بڵێین حكوومه‌ت ده‌توانێت له ئاینده‌دا بەو پلانانەی كه دایڕشتووە زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی به‌رۆكی گرتووه، به‌تایبه‌ت پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به هۆی داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانەوە به هاوكاریی گرووپێكی ناو حیزبێكی كوردستانی، %50 داهات له ده‌ست حكوومه‌تی كوردستان ڕۆیشت، ئه‌وه‌ش قه‌یرانه‌كه‌ی له هه‌رێمه‌كه‌ماندا زیاتر كرد."
ناوبراو گوتیشی: "هه‌ڵه‌یه ته‌واوی كێشه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به مووچه و بودجه ببه‌ستینه‌وه، له كاتێكدا به‌غدا قه‌رزێكی ده‌ره‌كی و ناخۆییی زۆری له‌سه‌ره كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته (140) ملیار دۆلار، باری ئابووریشی زۆر لاوازه، كه ته‌نانه‌ت ئه‌حتیاتی بانكی ده‌ستكاری كردووه، بۆیه من وه‌ك ئابووریناسێك ئه‌وه به هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی ئابووری و سیاسی ده‌زانم، کە كورد داوا ڕه‌واكانی كوردستان ببه‌ستێته‌وه به مووچه‌وه، به‌و باره خراپه‌ی ئابووریی عێراقیشه‌وه كه چاوه‌ڕێی هه‌ره‌سێكی گه‌وره‌ی ئابووریی لێ ده‌كرێت."
ئه‌و ئابووریناسه گوتیشی: "(140) ملیار قه‌رز و كاولكاریی ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، بار قورسییه به‌سه‌ر بودجه‌ی عێراقه‌وه، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت، عێراق ناتوانێت، یان نایه‌وێت، بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رف بكات، ئه‌و ده‌نگانه‌ی له به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی كوردستان هەن، ته‌نیا موزایده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هیچی دیكه."
بە پێی ڕێكکه‌وتنێكی سیاسی كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادا هه‌بوو پێویسته 17%ی بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت، تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رژمێری له ته‌واوی عێراق ده‌كرێت، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 حكوومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی بە نایاسایی بڕیاری بڕینی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی دا."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




