پسپۆڕێکی ئابووریی سیاسی: کێشەی هەرێم و بەغدا دەستوور و جوگرافیایە نەک مووچە
__2018_03_10_h19m56s10__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- پسپۆڕێكی ئابووریی سیاسی پێی وایه، كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق پرسی مووچه نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی سیاسی و جوگرافی و ده‌ستوورییە و ده‌شڵێ، به‌غدا له 2014ـەوە مووچه و بودجه‌ی بڕیوه، مه‌به‌ست لێی ئه‌وه بووه گه‌لی كورد سازش له مافه ده‌ستووری و یاسایییەکانی بكات.
دكتۆر نه‌وزاد محه‌مه‌د عه‌زیز، پسپۆڕی ئابووریی سیاسی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گەڵ عێراق ته‌نیا كێشه‌ی مووچه نییه، به‌غدا 55 مادده‌ی ده‌ستووری عێراقی پێشێل كردووه و به‌رامبه‌ر ئه‌و جێبه‌جێنه‌كردنه‌ی ده‌ستوور هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ڕیفڕاندۆمی ده‌ركرد، چونكه له ساڵی 2014ـەوە پشكی بودجە و مووچەی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه بڕدراوه، ئه‌مه له كاتێکدایه به پێی ڕێكکه‌وتنی سیاسی پێویسته 17%ی بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت و ئه‌مه مافی خه‌ڵكی كوردستانه، نه‌ك پیاوه‌تی و به‌خشین، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌دوای ساڵی 2014ـەوە به‌غدا ئه‌وهی‌شی جێبه‌جێ نه‌كردووه."
كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێ كرد، كه عێراق ئاماده نه‌بوو ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات و له‌گەڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یویست له ساڵی 2012 به هێنانی سوپای دیجله خاكی كوردستانیش داگیر بكات، چاودێرانیش پێیان وایه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان جیا بێته‌وه له ده‌وڵه‌تی عێراق.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی ئابووریی سیاسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "ئه‌مه‌ی ئێستا له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا باسی ناردنی مووچه ده‌كرێت، ئه‌مه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه حكوومه‌تی عێراق سه‌ره‌تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت تا ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دانوستان بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه."
دكتۆر نه‌وزاد محه‌مه‌د عه‌زیز گوتی: "كێشه‌ی هه‌رێم و به‌غدا كێشه‌ی سیاسی و جوگرافین، دواجار كێشه‌ی ئابوورییه، پیلانی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو تا هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی سازش له مافه ده‌ستووری و یاسایییه‌كانی بكات، به‌تایبه‌ت پرسی سه‌ربه‌خۆیی، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بیت عێراق ئاماده نییه مافی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بدات، له‌وانه‌ش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كه مووچه مافێكی ئاسایی و ساده‌ی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه، به بڕوای من ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه‌ش بنێرێت، ئه‌وه بۆ پڕۆپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه و ته‌نیا چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت."
قائید میرۆ




