یاساناسێك: عەبادی تەواوی دەستوور و یاساکانی لە دژی هەرێم پێشێل کردووە
__2018_03_10_h17m45s52__HK.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- یاساناسێك ده‌ڵێ، حكوومه‌تی عێراق ئه‌و بڕیار و سزایانه‌ی دژی هه‌رێمی كوردستان داویه‌تی هه‌موو نایاسایی و ناده‌ستوورین، بۆیه نابێت هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگ بێت له‌ئاست ئه‌و هه‌موو پێشێكاریه و پێویسته له دادگای فێدراڵی و نێوده‌وڵه‌تیش سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تۆمار بكات.
حكوومه‌تی عێراق به بیانووی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم كۆمه‌ڵێك بڕیار و سزای به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پاندووه، كه به ڕای چاودێران و یاساناسان هه‌مووی دژی یاسا و ده‌ستووری عێراقه و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش تاوه‌كو ئێستا ئاماده نییه ئه‌و سزا و بڕیارانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه و هه‌ر ڕۆژه و بیانوویه‌ك بۆ به‌رده‌وامیدان به سزادانی هه‌رێم ده‌دۆزێته‌وه.
یاساناس و ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له لیژنه‌ی یاسایی، ئازاد ئه‌بووبه‌كر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و بڕیارانه‌ی حكوومه‌تی عێراق له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ده‌ریكردووه زۆرێك له‌وانه پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستوورن، ده‌كرێ حكوومه‌تی هه‌رێم تانه له‌و بڕیارانه بدات له دادگای فیدراڵی، به‌ڵام به‌داخه‌وه دادگا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بووەته سیاسی له‌وه‌ی یاسایی و ده‌ستووری بێت تا ئێستا هه‌رێم ئه‌وه‌ی نه‌كردووه، بۆیه هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی تانه‌ی لێ بدات و ڕێگه نه‌دات به‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقه‌وه تێپه‌ر بێت."
ئازاد ئه‌بووبه‌كر گوتی: "دادگای فیدراڵیش له‌باره‌ی ڕیفراندۆم به‌تاوانی نازانێت و ته‌نیا باسی له‌وه كردووه بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی كراوه و دواتر باسی له‌وه كردووه پێویسته هه‌موو لێكه‌وته‌كانی ڕیفراندۆم هه‌ڵوه‌شێنه‌وه، به‌ڵام كێ جێبه‌جێی ده‌كات، بۆیه متمانه له نێوان دادگای فیدراڵی و هه‌رێمدا نییه، ئه‌گه‌رنا پێویسته كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا یه‌كلایی بكرێنه‌وه."
ئه‌و یاساناسه باسی له‌وه‌ش كرد: "سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌رده‌وام له پرسی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌ڵێ ئه‌مه پرسێكی ده‌ستوورییه و پرسی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌مووی له ده‌ستی حكوومه‌تی عێراق نییه و یاساكه‌یان كه ژماره‌ی 30یه و له ساڵی 2016 ده‌رچووه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره له‌وی ناوی فرۆكه‌خانه و ده‌روازه‌كانیان پێكه‌وه نووسیوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ پێویسته به هاوبه‌شی بێت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، بۆیه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ له دادگا سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران تۆمار بكات."
ئازاد ئه‌بووبه‌كر گوتی: "سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا فه‌ڕز بكات و هێزێك بێنێته فرۆكه‌خانه‌كان و ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی ئه‌وان بێت كه ئه‌مه‌ش ده‌ستووری نییه، چونكه له یاسای ژماره30دا باس له هاوبه‌شی ده‌كات نه‌ك حكوومه‌تی عێراق به‌ته‌نیا."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێم چۆن ده‌توانێ ڕێكار به‌رامبه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران بگرێته به‌ر، ئه‌و گوتی: "هه‌رێمی كوردستان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سكاڵا له دادگا دژی حه‌یده‌ر عه‌بادی تۆمار بكات و جگه له‌وه‌ش، له ڕووی یاسای فرۆكه‌وانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێ له دادگای نێوده‌وڵه‌تیش سكاڵا تۆمار بكات و له‌وێش وابزانێ هه‌رێم سكاڵای كردووه، چونكه له‌وێش ئاماژه به‌وه ده‌كات پێویسته ده‌سه‌ڵاته‌كان به هاوبه‌شی بێت، به‌ڵام زۆر گرنگه ئه‌گه‌ر متمانه‌ش نه‌بێت هه‌رێم له دادگای فێدراڵی سكاڵا تۆمار بكات و هه‌موو بڕگه و مادده یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان بداته دادگا و ئه‌وانیش بڕیاری خۆیان بده‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بێت دیار ده‌بێت."
ئه‌بووبه‌كر ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: "پێویسته سه‌رۆككۆماری عێراقیش بێته سه‌رخه‌ت، چونكه ئه‌و پارێزه‌ری ده‌ستووره، بۆیه نابێت له‌به‌رچاوی ئه‌و ده‌ستوور پێشێل بكرێت و قسه نه‌كات."
بڵند ئیبراهیم




