سه‌ركرده‌یه‌كی پارته‌كه‌ی عه‌للاوی: حكوومه‌تی عێراق جدی نییه له چاره‌كردنی كێشه‌كان

هه‌ولێر -KDP.infoنوێنه‌ری پارتی ویفاقی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌یاد عه‌لاوی له هه‌رێمی كوردستان گوتی، به‌غدا جیددی نییه لە چارەکردنی کێشەکان لەگەڵ هەولێر، ئه‌مه‌ش له به‌رژوه‌ندیی عێراق نییه، به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی ئه‌جیندای ده‌ره‌كییه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم و به‌غدا چاره ده‌كات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ته‌نیا به‌ڵێنه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێكی كرداری بنێت، به ڕای چاودێرانی سیاسیش حكوومه‌تی عێراق له چاره‌كردنی كێشه‌كان جدی نییه و ده‌ستی ده‌ستییان پێ ده‌كات.
نوێنه‌ری پارتی ویفاقی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌یاد عه‌لاوی له هه‌رێمی كوردستان، عه‌لا مه‌كی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆمه‌ڵێك كێشه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه به‌زوویی چاره بكرێت، كێشه‌ی دارایی و كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و ڕێككه‌وتنیش بۆ چاره‌كردنی ئه‌و كێشانه كراوه و هه‌ردوو لاش ڕازین، بۆیه ته‌نیا پێویستی به ده‌ركردنی بڕیارێك هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌زامه‌ندیی داوه بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان و خۆی به به‌شێك له عێراق ده‌زانێت، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی عێراقیش ڕێز له‌و هه‌ڵوێسته‌ی كورد بگرێت و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه بكات و فرۆكه‌خانه‌كانیش بكاته‌وه، چونكه ئه‌مه داواكاریی خه‌ڵكه و پێویسته جێبه‌جێ بكرێت، ناكرێت له‌مه زیاتر دوا بخرێت."
عه‌لا مه‌كی، كه سه‌ركرده‌ی پارتی ویفاقی نیشتیمانییه گوتی: "پێویست بوو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق به ته‌وافوق په‌سه‌ند كرابووایه و هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌نگیان له‌سه‌ر دابووایه. له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا ڕێژه‌ی كورتهێنان زۆره و ده‌گاته زیاتر له 11 ترلیۆن دینار، بۆیه ئێمه‌ش وه‌كو سوننه تێبینیمان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه هه‌یه، به‌تایبه‌ت له جێبه‌جێكردنی."
مه‌كی ڕوونیشی كرده‌وه: "چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا زۆر درێژه‌ی كێشاوه، كه ئه‌مه پێویست نییه و پێویست بوو به زوویی چاره بكرێن، چونكه هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی داراییدایه و پێویستیان به هاوكاری هه‌یه، ناكرێت به‌وشێوه‌ی كێشه‌كان به‌رده‌وام بن، بۆیه ئه‌مه‌ی ده‌كرێت ئێمه لێی نیگه‌رانین و داواكارین به زووترین كات هه‌نگاوی كرداری له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ببینین، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق جدی نییه ."
مەکی گوتیشی: "دواكه‌وتنی چاره‌كردنی كێشه‌كان له به‌رژوه‌ندیی هیچ لایه‌كدا نییه و جێبه‌جێكردنی ئه‌جیندای ده‌ره‌كییه و لێدوانه‌كانیش له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان هیچ ڕوون نین، بۆیه ئه‌م دواكه‌وتنه له خزمه‌ت عێراقدا نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك."
بڵند ئیبراهیم




