قایمقامی چۆمان: له ئێرانه‌وه بۆڕیی گاز بۆ هه‌موو ماڵێكی قه‌زای چۆمان دابین ده‌كرێت

هەولێر -KDP.info بڕیاره بۆڕیی گاز بۆ هه‌موو ماڵێكی سنووری قه‌زای چۆمان له كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ڕابكێشرێت و قایمقامی قه‌زای چۆمانیش ده‌ڵێ، كۆماری ئیسلامیی ئیران به‌ڵێنی پێ داون داواكارییه‌كانی شاندی پارێزگای هه‌ولێر لەبه‌رچاو بگرن.
ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامی قه‌زای چۆمان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "شاندی پارێزگای هه‌ولێر له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا كۆ بووه‌وە و تێیدا په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا باسی لێوه كرا و گه‌شه‌كردنی بزاڤی بازرگانیی هه‌ردوولا دووپات كرایه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و گرفت و ئاسته‌نگانەی له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئومه‌ران هه‌ن، چاره بكرێن."
رۆژی 6ی ئادار شاندێكی پارێزگای هه‌ولێر سه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد و له سه‌ردانه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به هه‌ردوولا خرانه‌ڕوو.
قایمقامی چۆمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "هه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی پارێزگای هه‌ولێر و كۆماری ئیسلامیی ئیران داوامان كرد، بۆڕیی گاز له ئێرانه‌وه بۆ ناحیه‌ی حاجی ئومه‌ران و قه‌زای چۆمان دروست بكرێت و له‌و ڕێگه‌یه‌وه گاز بچێته هه‌موو ماڵێك، لایه‌نی ئێرانی ڕه‌زامه‌ندیی خۆی پێشان دا و ئێمه‌ش دوای گه‌ڕانه‌وه له ڕێگه‌ی پارێزگای هه‌ولێره‌وه داوای ئاسانكاری له لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین."
ئه‌حمه‌د قادر گوتی: "دوو داواكاریی دیكه‌مان خسته به‌رده‌م لایه‌نی ئێرانی، ئه‌ویش ئاسانكاریی پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتییانی سنووری قه‌زای چۆمان، كه به هۆی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تییەوە زیاتر هاتوچۆی ئێران ده‌كه‌ن و پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێت، هه‌روه‌سا كێشه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ئاژه‌ڵدارن و ساڵانه به هۆی نزیكبوونه‌وه‌یان له خاڵی سنووری له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و زیانی زۆریان به‌ر ده‌كه‌وێت، چاره بكرێت، ئه‌وانیش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێ داوین، پێداچوونه‌وه بكرێت و داواكاریی ئێمه جێبه‌جێ بكرێت."
قائید میرۆ




