"لە کەرکووک و خورماتوو خانوو لەسەر زەویی کوردەکان دروست دەکرێ"

کەرکووک- -KDP.infoله كه‌ركووك و خورماتوو ژماره‌یه‌كی زۆری خانوو و دووكان له‌سه‌ر زه‌ویی كورد دروست كراون و به‌رپرسێكی كوردیش به زه‌نگێكی مه‌ترسیداری ده‌زانێت بۆسه‌ر ئاینده‌ی ناوچه‌كه و ده‌شڵێ، هێشتا زۆرێك له ئاواره‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
دكتۆر ئه‌مین عه‌زیز، جێگری پێشووی پارێزگاری سه‌لاحه‌دین به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك و خورماتوو كورد ده‌سه‌ڵاتی نه‌ما و عه‌ره‌ب و توركمانی شیعه ده‌ستیان به پێشێلكاری به‌رامبه‌ر كورد كردووه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو خانوو و ماڵی كورد تاڵان كراوه و سووتێندراوه، ئه‌مه گه‌یشته ئاستێكی مه‌ترسیدار، به‌ڵام دوای هاتنی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا تا ڕاده‌یه‌ك ڕێگری كراوه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه شوێنی خۆیان و ئه‌وانی تر هێشتا له ئاواره‌ییدا ده‌ژین."
دوای ڕووداوه‌كانی داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن ده‌ستی پێ كرد و هه‌زاران خێزانی كورد له ترسی له‌ناوبردنیان ئاواره بوون، به پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاوانی جه‌نگ و دژه‌مرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ر كوردانی خورماتوو و كه‌ركووك ئه‌نجام دراون.
جێگری پێشووی پارێزگاری سه‌لاحه‌دین ڕوونی كرده‌وه: "له خورماتوو و كه‌ركووك ته‌نیا دوو پۆست له ده‌ست كورد ماوه و ئه‌وی تریان له‌سه‌ر خۆیان دابه‌ش كردووه، ئه‌وه‌ش وای كردووه پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن ده‌ست پێ بكات و له زۆربه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زه‌ویی كورد داگیر كراوه."
دكتۆر ئه‌مین عه‌زیز گوتی: "من، خۆم له كه‌ركووك و خورماتوو به چاوی خۆم بینیومه ژماره‌یه‌كی زۆری خانوو له لایه‌ن شیعه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویی كورد دروست كراون، له كه‌ركووك دیارده‌ی دروستكردنی خانوو له‌سه‌ر زه‌ویی كورد ده‌ستی پێ كردووه و له هه‌ندێ ناوچه‌ی خورماتووش خانوو و دووكان له‌سه‌ر زه‌ویی كورد دروست كراون، ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌و ناوچانه و خه‌ڵكی كورد."
قائید میرۆ




