٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەیەکی دیاری حدک تیرۆر کرا

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  لە کاتی گەڕانەوەیدا، فەرماندەی هەڵگوردی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە سێ رێیانی چوارقوڕنە-سەروچاوە لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەدرێتە بەر دەسڕێژی گولـلە و دەستبەجێ گیان لە دەست دەدات.

دوێنێ سێ شەممە، بەرپرسان و فەرماندە سەربازییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە مەبه‌ستی مەراسیمی کردنەوەی فێرگەیەک لە چیای هەڵگورد بۆ پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە، سەدانی چیای هەڵگورد دەکەن، سەرچاوەیەکی تایبەتیش بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، قادر قادری فەرماندەی هەڵگوردی حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتی گەڕانەوەیدا لە سێڕێیانی چوارقوڕنە-سەروچاوە لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و تیرۆر کرا.

وەک سەرچاوەکە گوتی، لەو گەڕانه‌وەیدا تەنیا بووە و ٢٢ گولـلە بە جەستەیەوه‌ نراوه‌، لە ئێستایشدا بەرپرسانی ئەو حیزبە چوونەتە شوێنی رووداوەکە، بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی فەرماندەکەیان بۆ شارۆچکەی کۆیە.
گوتیشی، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و دواتر زانیاریی پێویست لەوبارەوە دەخەنە ڕوو.

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار