٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان لەگەڵ نوێنه‌رانی كورد لە بەغدا کۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ‌په‌رله‌مانی عێراق دەڵێ، بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له ‌پڕۆژه‌یاسای بودجه، حكوومه‌تی و په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له ‌به‌غدا‌ کۆ دەبنەوە.

بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق 91ترلیۆن و643ملیار و 667ملیۆن و236هه‌زار دیناره‌ و پشكی هه‌رێمی كوردستانیش شه‌ش ترلیۆن  و 500ملیار دیناره‌. دوێنێیش ترلیۆنێكی دیكه‌ی بۆ زیاد كراوه‌، به‌ڵام به ‌گوته‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی، ئه‌مه‌ به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ناكات.

بڕیاره‌ سەعات10:00ی ئەم به‌یانییە، نوێنه‌رانی كورد له ‌به‌غدا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مان لە باڵاخانەی پەرلەمانی کوردستاندا كۆ ببنه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بکەن.

وەک حاكم سه‌رحان سلێڤانه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، به ‌ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی كورد له ‌لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق به‌رچاوڕوونی و زانیاری له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له ‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ده‌ده‌نه‌ حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان.

گوتیشی، هێشتا دیار نییه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ڵوێستێك له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له ‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ راده‌گه‌یندرێت یاخود نا.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار