٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١٢٠ یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كه‌سوكاری شەھیدانی سنووری پشدەر و بیتوێن دابین كرا

سەرچاوە: KDP.info

دەروازەی ڕاپەڕین KDP.info-ڕۆژی٤ی٢ی٢٠١٨ لە دەروازی ڕاپەڕینەوە دەروازەیەكی دیكەی خزمەتكردنی كه‌سوكاری شەھیدان كرایەوە و ١٢٠ یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كاسوكاری شەھیدانی سنووری پشدەر و بیتوێن دابین كرا.

ڕۆژی ٤ی٢ی٢٠١٨ لە دەروازی ڕاپەڕینەوە دەروازەیەكی دیكەی خزمەتكردنی كاسوكاری شەھیدان كرایەوە و ١٢٠ یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كه‌سوكاری شەھیدانی سنووری پشدەر و بیتوێن دابین كرا. لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەی كە سەرۆك بارزانی بۆ خزمەتكردنی كەسوكاری شەھیدان دەریكردبوو، كە دەبێ كه‌سوكاری سەربەرزی شەھیدان یەكەی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین بكرێت. لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی بەردەوامدا كە نزیكەی ١٥٠٠ یەكەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان لە خۆ دەگرێت، بەردەوامە و وەك  قۆناغی دووەم ١٢٠ یەكەی نیشتەجێبوون دابەش كرا بەسەر كاسوكاری شەھیدانی سنووری پشدەر و بیتوێندا.

 

عەبدولڕەحمان حاجی حوسێن ھەورامی، كە بەرپرسی بەشی شەھیدانی سەركردایەتیی سلێمانی ھەڵەبجەیە، ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەی كە سەرۆك بارزانی بۆ پێدانی یەكەی نیشتەجێبوون بە كه‌سوكاری شەھیدان دابوووی، لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە كارمان لەسەر دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون كردووە بۆ كەسوكاری شەھیدانی سەربەرز و لە ھەڵەبجە و دووكان و ڕانیە پرۆژەكان بە كۆتایی ھاتوون و ڕادەستی كه‌سوكاری شەھیدانی سەربەرز كراون، لە ناوچەكانی دیكەش بەردەوام دەبین بەبێ وچان ھەتاوەكو ھەموو كەسوكاری شەھیدان ببنە خاوەنی یەكەی نیشتەجێبوون. ئەو بەرپرسەی پارتی ڕایگەیاند، ھەرچەندە قەیرانی دارایی كاری لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەكانمان كردووە، بەڵام بڕیارەكەی سەرۆك بارزانی بۆ كەسوكاری شەھیدان لە سەرووی ھەموو قەیرانێكەوەیە.

عەبدولڕەحمانی حاجی حوسێن ھەورامی ئەوەشی ڕاگەیاند، كە نابێت تەنانەت یەك كه‌سوكاری شەھید بەبێ یەكەی نیشتەجێبوون بمێنێتەوە، چونكە ئەمە بڕیاری سەرۆك بارزانییە و حزبیش بە جیددی كاری لەسەر دەكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار