نێچیرڤان بارزانی ستایشی كار و چالاكییه‌كانی كونسووڵی چینی کرد

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە دیداریدا لەگەڵ کونسووڵی چین لە هەرێمی کوردستاندا سوپاسی کونسووڵی چینی کرد بۆ ئه‌و كاره باشانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داون كه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره نوێكه‌یدا بۆ خواست.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٤/٣/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له تان بانگلین كونسووڵی گشتیی كۆماری چینی میللی له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و بۆ ماڵئاوایی، سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
له دیدارێكدا بانگلین خۆشحاڵیی خۆی به‌و دیداره و كاركردنی له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كونسولی گشتیی كۆماری چینی میللی ده‌ربڕی و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و چینی دووپات كرده‌وه. سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و هه‌موو ده‌زگاكانی هه‌رێمى كوردستانی كرد كه له ماوه‌ی كاركردنیدا هاوكاری و ئاسانكاریی زۆریان پێشكه‌ش كردووه و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چینی میللی له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌یان پێ بدرێت، به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی به‌ڕێز بانگلینی كرد بۆ ئه‌و كاره باشانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داون كه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره نوێكه‌یدا بۆ خواست، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هاوكاری و كارئاسانییهكانی بۆ كونسولی نوێی كۆماری چینی میللی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، خوازیاری ئه‌وه‌ش بوو كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی له ڕووی ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا په‌ره‌ی زیاتریان پێ بدرێت و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و كارئاسانییه‌ك نیشان دا.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




