ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نیگه‌رانیى خۆى له په‌سه‌ندكردنى یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌ربڕى

هەولێر-KDP.info- ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نێگه‌رانیى خۆى و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى له تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندكردنى یاساكه‌ى به‌و شێوه‌یه ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه تێپه‌ڕاندنى یاساكه به‌و شێوه‌یه پێشێلكردنێكى ئاشكراى بنه‌ماى هاوبه‌شى و ته‌وافقه كه عێراقى تازه‌ى له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٤/٣/٢٠١٧ به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرسى تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى ساڵى ٢٠١٨ى عێراقى تاوتوێ كرد كه وێڕاى هه‌موو تێبینییه‌كان، به بێ به‌شداریى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق، تێپه‌ڕێنرا و په‌سه‌ند كرا. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نێگه‌رانیى خۆى و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى له تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندكردنى یاساكه‌ى به‌و شێوه‌یه ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه تێپه‌ڕاندنى یاساكه به‌و شێوه‌یه پێشێلكردنێكى ئاشكراى بنه‌ماى هاوبه‌شى و ته‌وافقه كه عێراقى تازه‌ى له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشى له هه‌موو فراكسیۆنه‌كانى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق كرد كه له پرسى یاساى بودجه‌ى عێراقدا یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بوون و پشتگیری‌یان له‌و یه‌كێتى و یه‌كڕیزییه كرد، هه‌روه‌ها بڕیارى دا ڕۆژانى داهاتوو به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێكرنى ئه‌و پرسه كۆببنه‌وه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى هه‌موو كێشه و ناكۆكییه‌كانیش، هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به چاره‌كردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هیواى خواست ئه‌و گفتوگۆیه‌ى له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا هه‌یه بگاته ئه‌نجام و له به‌رژوه‌ندیى هه‌موواندا كێشه‌كان چاره بكات.




