سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتووی بودجه‌ی عێراق ده‌كات
__2018_03_03_h18m58s49__ER.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گوتی، بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی ئه‌نجام بدات و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی چوار ته‌وه‌ر ده‌كات، له‌وانه تاوتوێكردنی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ جێبه‌جێكردنی داواكاریی كورد پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراقی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌کەیان كرد و داوایان كرد سه‌ركردایه‌تیی كورد هه‌ڵوێستی خۆی ڕابگه‌یەنێت و چه‌ند بژارده‌یه‌كیشیان خسته به‌رده‌میان، له‌وانه كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی و بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، د. نووری عوسمان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاره سبه‌ی پێش نیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی ئه‌نجام بدات و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی چوار ته‌وه‌ر ده‌كات."
له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌كان، د. نووری عوسمان گوتی: "سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و یاسای چاكسازی كه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراقیش، كه ئه‌مڕۆ په‌سه‌ند كرا تاوتوو ده‌كرێت."
بڵند ئیبراهیم




