لە بنەسڵاوە بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە

بنەسڵاوە-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە بنەسڵاوە بۆمبێك به ئۆتۆمبێڵی به‌رپرسێكی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران تەقییەوە، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئۆتۆمبێڵه‌كه له سلێمانییه‌وه هاتووه و هێشتا ئه‌نجامده‌رانی ده‌ستگیر نه‌كراون.
دكتۆر تارق نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ته‌قینه‌وه‌كه له كاتژمێر 4 و چه‌ند خۆله‌كێكی ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌نته‌ری قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر (بنه‌سلاوه) ڕووی داوه، ته‌قینه‌وه‌كه‌وه له ڕێگه‌ی بۆمبی لكێندراو بووه به ئۆتۆمبێڵی به‌رپرسێكی ئۆپۆزسیۆنی ئیران، كه له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بووه، دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه."
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ئه‌مڕۆ كراوه‌ته ئامانج ئۆتۆمبێڵێكی جۆری هیوندای سه‌نتافیی لا بووه و دوێنێ له سلێمانی گه‌ڕاوه‌ته بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كاتێك كاری به ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی كردووه دیاره به هۆی ئه‌و بۆمبه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه."
دكتۆر تارق نووری گوتی: "هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و تا ئێستا هیچ كه‌سێك به تۆمه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه دەستگیر نەکراوە، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌نجامده‌رانی ده‌ستگیر ده‌كرێن."
قائید میرۆ




