٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێکخراوی ئەمنستی ئنتەرناشناڵ: هێرشی سەر عەفرین ژیانی خەڵکی سیڤیلی خستووەتە بەر مەترسی

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  ڕێکخراوی ئەمنستی ئنتەرناشناڵ دەڵێت، هێرشی سەر عەفرین ژیانی خەڵکی سیڤیلی خستووەتە بەر مەترسیـیەوە، بۆیە داوا لە ئەمەریکا و ڕووسیا و وڵاتانی دیکە دەکات، گوشار بخەنە سەر لایەنەکانی ئەو شەڕe تاوەکو چیتر خەڵکی سیڤیل نەبنە قوربانی.


ڕێکخراوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپـۆرتێکی لەم بارەیەوە لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی، هەریەک لە لەشکری تورکیا و هێزە کوردیـیەکان کوێرانە یەکێکیان تۆپـبارانی عەفرین دەکات و ئەوی دیکەیان تۆپـبارانی عزاز دەکات، بەڵام هێزە کوردیـیەکان بە ئەندازەیەکی کەمتر ئەو تۆپـبارانانە دەکەن.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، چاوپـێکەوتنی لەگەڵ 15 کەس کردووە کە لە ناوچەکانی سەر بە عەفرین و عزاز دەژین. ئەمانە گوتوویانە بۆردوومانی کوێرانە کراون. پاشان بە ڕێگەی بینینی ڤیدیۆ، ئیدیعای زۆربەیان ڕاست دەرچووە.

لین مەعلوف بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەکانی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕێکخراوەکە گوتوویەتی "شەڕی عەفرینی نێوان هێزەکانی تورکیا و هێزە کوردیـیەکانی ئەمەریکا پشتیوانییان لێدەکات، ڕەنگە هەتا ئێستا بووبێتە هۆی گیانلەدەسـتدانی زۆرێک لە کەسانی سیڤیل و، ژیانی سەدان کەسی دیکەی سیڤیل دەخاتە بەر مەترسیـیەوە."

پاشان ڕێکخراوەکە بەسەرهاتی چەند کەسێکی عەفرین و عزازی بڵاو کردووەتەوە، لەوانە ژنێک بە ناوی زێنە کە دانیشتووی جەندێرسی عەفرینە، گوتوویەتی "سەرەتا دڵمان خۆش بوو کاتێک بەیاننامەی حکوومەتی تورکیامان لەسەر تەلەڤزیۆن گوێ لێبوو گوایە ناوچەکانی خەڵکی سیڤیل ناکەنە ئامانج، بەڵام دەرچوو ئەوە هەمووی درۆ بوو، لە ژیانمدا بۆردوومانی وەهام نەدیوە، بۆمبەکان وەکو باران دەبارین."

بەپـێی مانگی سووری کوردی لە عەفرین، هێرشەکانی تورکیا هەتا ئێستا بوونەتە هۆی کوژرانی 93 کەسی سیڤیل و برینداربوونی 313 کەسی دیکە لە نێویاندا 51 منداڵ. بەڵام بەپـێی سەرچاوەکان لە ناوچەی عزازی ژێر دەستەڵاتی هێزەکانی تورکیا و ئۆپـۆزسیۆنی سووریای سەر بە ئانكارا، لەوێ 4 کەس کوژراون کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ بووە.
سه‌رچاوه‌: VOA

هەواڵی پەیوەندیدار