٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆنسووڵی بەریتانیا پاڵپشتیی خۆی بۆ پڕۆسەی پەروەردە لە كوردستاندا دەربڕی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، لە دیداریدا لەگەڵ وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێم، پاڵپشتیی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە و پڕۆسەی پەروەردە لە كوردستاندا دەربڕی.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/2/2018)‌، د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە مارتن وار، كۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و باكوری عێراق و، بێن گرەی، بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجومەنی بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد.

 

‌لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری پەروەردە و كۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا، باسیان لە دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرد و، دواتر لەسەر پرسی پەروەردە قسەیان لە چارەكردنی كێشەی دارایی و گرفتی كەمیی باڵاخانەی‌ قوتابخانەكان بە گشتی لە هەرێمی كوردستان كرد.

 

كۆنسووڵی وڵاتی بەریتانیا، پاڵپشتیی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە و پڕۆسەی پەروەردە لە كوردستان دەربڕی و، هیوای خواست پەیوەندییەكانیان گەرمتر بكەن، تا هاوكارییەكانیش پەرەی زیاتریان پێ بدرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار