هەسەدە، ئاماری شەڕی عەفرینی بڵاو كردەوە

عەفرین-KDP.info- ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات، دوائاماری جەنگی نێوان هێزەكانیان بەرانبەر هێزەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی دیكە، راگەیاند.
لە ٢٠ـی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا، هێزەكانی توركیا و گرووپەكانی سەر بەو هێزە لە سووریا، ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییان بە ناوی "چڵەزەیتوون" بۆ سەر شاری عەفرین بەرپا كرد و، هێزەكانی سووریای دیموكراتیش كە یەپەگەی باڵی سەربازیی پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان ڕابەرایەتییان دەكات، بە ناوی "بەرخودانی سەردەم" لە دژی ئەو هێزە وەستانەوە و شەڕ بەردەوامە، كە بەو هۆیەوە هەردوو لا قوربانییان داوە و ئامارەكانیش لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكراتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاو كراونەتەوە.
- 177 شەڕڤان گیانیان لە دەست داوە.
- ١٠٦٤ سەربازی تورك و چەکداری هێزەکانی سووریای سەر بە تورکیا كوژراون.
- ٧٩٣ هێرشی سەربازی بۆ سەر عەفرین كراوە.
- ٢٧٨٥ بۆردوومانكردن بە چەكی قورس.
- پێكدادانی راستەخۆ: ٥٤٢ پێكدادانی كە ئەنجامەكانیان دیار بوون، ١٣٤ پێكدادانیش ئەنجامەكانیان دیار نین.
- تێكشكاندنی فڕۆكە: ٢ فڕۆكە تێك شكاون كە یەكێك كوبرا و یەكێکیش سكۆرسكی بووە.
- ١٧ هێرشی حەوامی (الهجمات الحوامات) كراونەتە سەر عەفرین.
- ٦٦ تانك و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی توركی لە لایەن هەسەدەوە لەنێو بردراون.
- ١٦ تانك و زرێپۆشی توركی لەلایەن هەسەدەوە لە كار خراون.
كـــاروان بـــاعەدری




