٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

" ١٩٢سڤیل لە عەفرین شەهید بوونە"

سەرچاوە: KDP.info

عەفرین-KDP.info- ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین ڕایگەیاند، لە شەڕی عەفریندا ١٩٢ سڤیل شەهید بوونە.

ئەنجومەنەکە دواین ئاماری شەهیدانی سڤیلی ڕاگەیاند و ئامارەکەی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ناردووە و تێیدا هاتووە، لە ٢٠ی کانوونی دووەمەوە و تا ٢٦ی ئەم مانگە ١٩٢ سڤیل لە هێڕشەکەدا شەهید بوونە."

لە ڕاگەیاندنەکەدا ئەوەش هاتووە، لە نێو سڤیلەکاندا ٢٨ منداڵ و ٢٣ ئافرەتیش هەن و ڕێژەی بریندارانیش بریتین لە ٥٧٤ کەسی سڤیل، لەو بریندارانەش ٦٩ منداڵ و ٧٩ ئافرەت و ٤٢٦ پیاون.

لە ٢٠ی کانوونی دووەمەوە تا ئێستاش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی ''چڵە زەیتون'' لە دژی شاری عەفرین بەڕێوە دەبەن، سەرەڕای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاگربەستی لە سووریا ڕایگەیاندووە.

کـــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار