"ته‌عریب له كه‌ركووك هه‌موو سنوورێكی تێپه‌ڕاندووه"
__2018_02_27_h15m41s53__ER.jpg)
کەرکووک-KDP.info- سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه‌ركووك به هه‌موو پێوه‌ره‌كان داگیر كراوه و ئه‌و ته‌عریبه‌ی له كه‌ركووك ده‌ستی پێ كردووه، هه‌موو سنورێكی تێپه‌ڕاندووه و ده‌شڵێ، ئه‌گه‌ر لایه‌نه كورده‌كان یه‌كده‌نگ نه‌بن، ئه‌وه كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت.
بێكه‌س قادر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌وڵی زۆرمان خسته‌گه‌ڕ كورد به یه‌ك لیست له ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان بچێته نێو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه نه‌كرا، كه دواجار په‌رته‌وازه‌یی زیانی زۆری بۆ سه‌ر پێگه‌ی كورد له‌و ناوچانه ده‌بێت، چونكه به بڕوای ئێمه پرسه‌كه هه‌ر ته‌نیا كه‌مكردنی ده‌نگی كورد نییه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌ڵكوو شتی دیكه‌ش به‌دوایدا دێت."
له‌باره‌ی ڕه‌وشی ناوچه داگیركراوه‌كان و كه‌ركووك سه‌ركرده‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشان ڕوونی كرده‌وه: "كه‌ركووك داگیر كراوه و خه‌ڵك له ناسریه و به‌سره، وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی هێنراوه‌ته كه‌ركووك، ئه‌وه به هه‌موو پێوه‌رێك داگیركارییه، به پێی ده‌ستووری عێراقیش بێت ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌رن و نابێت ته‌نیا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێندراو به‌ڕێوه ببرێن."
بێكه‌س قادر گوتی: "ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌باره‌ی ته‌عریب بڵاو ده‌كرێته‌وه قه‌تره‌یه‌ك له ده‌ریایه‌كە، چونكه به‌غدا پیلانێكی مه‌ترسیداری ته‌عریب له‌و ناوچانه به‌ڕێوه ده‌بات، كه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس له پڕۆسه‌ی ته‌عریبدا له‌ماوه‌ی دوو مانگ ئه‌نجامی ده‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای كه‌ركووك له ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك حه‌فته ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هیچ نه‌ماوه به‌رامبه‌ر به كورد نه‌كرێت له كه‌ركووك و ناوچه داگیركراوه‌كان و هه‌موو سنوورێكی تێپه‌ڕاندووه."
قائید میرۆ




