دوو مادده‌ی دیكه له پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی، مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان په‌سند كران

هولێر-KDP.info- له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا، په‌رله‌مانى كوردستان دوو ماددەى دیكه‌ی لە پڕۆژه‌یاسای چاکسازی له خانه‌نشینی، مووچه، ده‌رماڵه ، به‌خشین و ئیمتیازاته‌کان پەسند کرد و کۆبوونەوەکەش بۆ سبەى سێشەممە دواخرا.
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/2/26، په‌رله‌مانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (12)ى ئاساییی خولی پاییزه، ساڵی پێنجه‌م له خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له نۆ خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی مادده‌كانی (72،74،75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ى ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ى (په‌نجاو شه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات، ژماره 20ى ساڵی 1960ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی چواره‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ، ژماره 28ى ساڵی 2012ى عێراق له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی مادده‌كانی (72،74،75)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی پێنجه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژهیاساكانى (به‌ركاركردنی یاسای ده‌سته‌به‌ری ژماره 31ى ساڵی 2015 له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌كادیمیای زانستیی سریانی له هه‌رێمی كوردستان، به‌ركاركردن و هه‌مواركردن و جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ ژماره 28ى ساڵی 2012ى عێراق له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی كاروبارى ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان، هه‌مواركردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره 3ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌بڕیاری به‌جینۆسایدناساندنی كاره‌ساتی شنگال، خاڵی شه‌شه‌میش بریتی بوو له پێشچاوخستن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان (سه‌عید محه‌ممه‌د سه‌عید) له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و زیادكردنی ئه‌و په‌رله‌منتاره بۆ سه‌ر لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، به‌پێی مادده‌ی 44 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی حه‌فته‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره 3ى ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی مادده‌كانی (72،74،75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی هه‌شته‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره 17ى ساڵی 1999ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی مادده‌كانی (72،74،75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی نۆیه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى چواره‌می یاسای سندووقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی ژماره 18ى ساڵی 1999ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی مادده‌كانی (72،74،75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
پاشان له‌لایه‌ن بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، پوخته‌ى كۆنووسی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه، هه‌روه‌ها ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مانیش خوێندرایه‌وه كه له دانیشتنی پێشوو مۆڵه‌ت بوون یاخود ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوون و ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌شی كه بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو خوێندرایه‌وه.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، که درێژه‌دان بوو به گفتوگۆکردنی پڕۆژه‌یاسای چاکسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کان، که هه‌ریه‌ک له رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابوورى و مه‌حموود حاجی ساڵح، وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و شاندێکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌شدار بوون تێیدا، له‌ژێر بەشى چوارەمى پڕۆژەیاساکە، مادده‌ى حه‌فته‌م کە تایبەت بوو به قەدەغەکردنى زیاتر لە یەکجار سوودمەندى لە بودجەى گشتى، کە خۆى لە سێ بڕگە دەبینییەوە گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و وه‌زیرانی ئاماده‌بوو و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز خرانه روو بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى و دواتر خرایه ده‌نگدانه‌وه و پەسند کرا.
سه‌باره‌ت به ماددەى هەشتهمى پڕۆژه‌یاساكه‌ش كه تایبەت بە درێژکردنەوەى ماوەى خزمەتى وەزیفى لە هەموو دامودەزگایەکى حکوومەتى هەرێم و هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و پێویستە دەستبەجێ خانەنشین بکرێن، دوای گفتوگۆكردنی و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به‌ڕه‌چاوكردنی سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و وه‌زیرانی ئاماده‌بوو خرایه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كرا.
پاشان جێگرى سەرۆکى پەرلەمان دانیشتنەکەى بۆ سبەى سێشەممە سعات 10ى پێشنیوەڕۆ دواخست.
به‌مجۆره جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند: "سبه‌ی سێشهمه سه‌عات 10ی به‌یانی درێژه به دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین".




