سوه‌یلی: پارتی به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه لایه‌نه‌كان له نێوخۆدا ته‌با بن

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر هه‌وڵی دا بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان ته‌با و یه‌كگرتوو بن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به به‌غدا به‌هێز بین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشنیاری كرد هه‌ڵبژاردن له مانگی سێ ئه‌نجام بدرێت و لایه‌نه‌كان به یه‌ك لیست له ناوچه كوردستانییه‌كان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام جگه له پارتی لایه‌نه‌كانی دیكه ڕازی نه‌بوون.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، هوشیار سیوه‌یلی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان كۆمه‌ڵێك هه‌ڵویستی ده‌ربڕیوه، بۆ نموونه، پارتی پێشنیاری كرد له مانگی 3ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێن و ئاماده‌كاری بكرێت و حكوومه‌تێك دروست بكرێت کە بتوانێت به پێگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ لایه‌نێك نه‌هاته پێشه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنه‌كان و ڕه‌نگه مانگی نۆی ئه‌مساڵ بكرێت."
هوشیار سیوه‌یلی گوتی: "جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان ئاماده نه‌بوون هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت، بۆیه هه‌ڵبژاردنه‌كان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجام نه‌دران."
هوشیار سیوه‌یلی دەشڵێت: "پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیاری كرد هه‌موو لیسته‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كان به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هاتووه و ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران كه‌م نه‌بێته‌وه، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك ئاماده‌ی ئه‌وه‌ش نه‌بوو، به‌تایبه‌ت گۆڕان و كۆمه‌ڵ و لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ڕوونیشی كرده‌وه: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و له یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بۆیه پارتی به‌رپرس نییه له‌و ناكۆكیانه‌ی هه‌یه، چونكه ئێمه ڕۆڵی خۆمان بینیوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ڕێگر بوونه، به پله‌ی یه‌كه‌م گۆڕان و كۆمه‌ڵ و لیستی هاوپه‌یمانی و دیموكراس."
هوشیار سیوه‌یلی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ینێت هه‌ندێك لایه‌ن له كانگای به‌رژوه‌ندیی حزبی و شهخسییەوە هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن له پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به پێگه‌یه‌كی به‌هێزتر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات ."
بڵند ئیبراهیم




