"كۆمپانیای نوێ بۆ كاركردن دێنه هه‌رێمی كوردستان"

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان له وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كۆمپانیای نوێی بیانی دێنه هه‌رێمی كوردستان بۆ كاركردن و ده‌شڵێ، تۆماركردنی كۆمپانیاكان به سیستەمی نێوده‌وڵه‌تی كراوه.
له هه‌رێمی كوردستان 23 هه‌زار كۆمپانیای ناوخۆیی و دوو هه‌زار كۆمپانیای بیانی تۆمار كراون، كه ساڵانه چه‌ندین پڕۆژه‌ی جیاواز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
دلزار ئیسماعیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان بۆ كاركردن، ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆسه‌ر كۆمپانیا بیانییه‌كان نه‌ماوه له ڕووی ئه‌منییه‌وه، چونكه شه‌ڕی داعش كۆتایی هاتووه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌ریی ڕووداوه‌كانی داگیركاریی عێراقیش كه‌متر بووەته‌وه له مانگه‌كانی پێشوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێشبینی هاتنی كۆمپانیای زیاتری بیانی ده‌كه‌ین."
قائید میرۆ




