مه‌سروور بارزانی: خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی لەناو ناچێت

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، پێویسته به‌غدا ددان به مافه‌كانی كورد دابنێت و ده‌شڵێت، به‌غدا هیچ بیانوویه‌كی له به‌رده‌ستدا نه‌ماوه بۆ كردنه‌وه‌ی فڕگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێستا به‌رپرسانی به‌غدا، ئه‌و پرسه‌یان كردووەته پرسێكی سیاسی و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئەمەریكایی رایگه‌یاند: "هه‌رگیز خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی لەناو ناچێت و پڕۆسه‌ی ریفراندۆم گرینگ بوو، به‌وه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی حكوومه‌تی عێراقی، ویستی شه‌رعیی كوردیان بینی و پێویسته به‌غدا دان به مافه‌كانی كوردا بنێت."
هه‌روه‌ها مه‌سروور بارزانی، رایگه‌یاندووە: "بڕیاری ریفراندۆم كه كورد داویه‌تی، تاوان نه‌بووه و ته‌نیا ئاشكراكردنی ویستی كورد بووه، به‌ڵام كاتێك كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دژی ئه‌و ویسته ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌وه رێك پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی ده‌كات و له‌پێناویدا دروست بووه."
لە بەشێكی دیكەی ئەو چاوپێكەوتنەدا مه‌سروور بارزانی ئاشكرای كردووە: "ئێمە پێش ریفراندۆم قسه‌مان له‌گه‌ڵ زۆر له وڵاتان كرد و، هیچ لایه‌نێكیش به‌غدایشی له‌گه‌ڵدا بێت، دژایه‌تیی خۆیان بۆ مافی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان رانه‌گه‌یاند و، ئه‌وان زیاتر كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كاته‌كه‌ی هه‌بوو."
مه‌سروور بارزانی كه ئێستا له ئه‌مریكایه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی دۆناڵد ترا‌مپدا كۆ بووەته‌وه، له‌باره‌ی سزاكانی به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "راگرتنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له فڕگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سزاكانی بەغدا بۆ سەر ھەرێمی كوردستان، بڕیارێكی ناده‌ستووریانه بووه و نابێت فڕگه‌کان تێكه‌ڵی پرسه سیاسییه‌كان بكرێت."
گوتیشی: "ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن بۆ كردنه‌وه‌ی فڕگه‌كان و كوردیش زۆربه‌ی مه‌رجه‌كانی به‌غدای قبوڵ كردووه، به‌ڵام به‌غدا هه‌ر بیانوو ده‌دۆزێته‌وه و ئێستا هیچ بیانوویه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی فڕگه‌كان نه‌ماوه و ته‌نیا بڕیارێكی سیاسییه و كراوه‌ته به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان."
مه‌سروور بارزانی ئاماژەیشی داوە بەوەی کە له په‌راوێزی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشندا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆ بوونەتەوە و، "عه‌بادی به‌ڵێنی كردنه‌وه‌ی فڕگه‌كانی دا، به‌ڵام پێشتریش به‌ڵێنی له‌وجۆره دراوه و نه‌براوه‌ته سه‌ر و! ئێستایش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین عه‌بادی به‌ڵێنه‌كه‌ی ده‌باته سه‌ر یانیش هه‌روه‌كو رابردوو جێبه‌جێ ناكرێن."
لە کوردستان٢٤ـەوە




