٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ پەرلەمان جارێكی دیكە لەبارەی پڕۆژەی چاكسازییەوە كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكەدا ئەمڕۆ درێژەی دەبێت و، خوێندنەوە بۆ ماددەكانی دیكە دەكرێت.

نازم هەركی، پەرلەمانتاری كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر ماددە بە ماددەی پڕۆژەی چاكسازی دەكات، بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا پەسەند بكرێت و لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە، كە پڕۆژەكە لە 23 ماددە پێك هاتووە و تا ئێستا 6 ماددە پەسەند كراون، ئەمڕۆیش جارێكی دیكە پەرلەمان لەسەر پڕۆژەكە كۆ دەبێتەوە و ماددەكانی دیكە دەخاتە بەر باس و گفتوگۆوە، بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا پڕۆژەكە پەسەند بكرێت و ئاڕاستەی حكوومەت بكرێت و بخرێتە واری جێبەجێكردنەوە.

هەركی هەروەها گوتیشی، ئەو پڕۆژەیە لەو كاتەدا گرینگییەكی زۆری هەیە و، بە پەسەندكردنی دەیان ملیار دینار بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە، ئەوەیش دەبێتە ئاسانكارییەك بۆ حكوومەت كە مووچە لە كاتی خۆیدا دابەش بكات، چونكە پڕۆژەكە هەم چاكسازییە، هەمیش پاكسازیی لیستەكانە، بە تایبەتی ئەو كەسانەی بندیوار و دوو مووچە و زیاتریان هەیە، بۆیە پڕۆژەكە گرینگیی خۆی هەیە بۆ ئەمڕۆ، كە حكوومەتی هەرێم بە قەیرانێكی دارایی قووڵدا تێپەڕ دەبێت.

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار