سه‌فین دزه‌یى: هیچ هه‌نگاوێكى كرده‌ییمان له به‌غدا نه‌بینیوه

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌فین دزه‌یى، ده‌ڵێت، هێشتا حكوومه‌تى عێراق به كرده‌وه هیچ هه‌نگاوێكى بۆ ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌ناوه. پێشنیازیشی كرد، به‌غدا له رێگه‌ى سۆمۆوه نه‌وت ره‌وانه‌ى توركیا بكات بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى عێراق زیاد بێت.
سه‌فین دزه‌یى گوتى: "گفتوگۆ هه‌بووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك نییه. كۆبوونه‌وه‌ى جیددى كراوه. ئه‌و داواكارییانه‌ى هه‌یانبووه، له رووى پێشكه‌شكردنى ئامار و زانیارى له باره‌ى مووچه‌خۆرانه‌وه، كارئاسانییان بۆ كراوه. وردبینییش له لیستى فه‌رمانبه‌رانى په‌روه‌رده و ته‌ندرووستى كراوه".
دزه‌ی هاوكات به كوردستان24ی ڕاگه‌یاندووه: "له رووى كرده‌وه‌وه، تا ئێستا به‌غدا هیچ هه‌نگاوێك نه‌هاتووه‌ته پێش. به‌رده‌وام لێدوانى جیاجیا له ئاستى ره‌سمى و ناڕه‌سمى ده‌بیستین، گوایه هه‌موو شتێك ته‌واو بووه و به‌غدا ئاماده‌یه. ئه‌و ئاماده‌ییه‌ى باسى ده‌كه‌ن، نه‌كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن. هیوادارین له داهاتوویه‌كى نزیكدا بكه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه. چونكه به‌كارهێنانى ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیاره و یاریكردن به هه‌ستى هاووڵاتیان و مووچه خۆران كارێكى ناڕه‌وایه".
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ى فڕگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش گوتى: "تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ كردنه‌وه‌یان نییه".
روونیشی كرده‌وه، "مانگێك به‌ر له ئێستا لیژنه‌یه‌كى به‌غدا هاتنه هه‌ولێر و ئه‌و خاڵانه‌ى به‌غدا داوای كردبوو، كێشه نه‌بوو، له به‌ڕێوبردنى هاوبه‌ش یان هه‌ر شێوازێك هه‌بێت كه خزمه‌ت به هاووڵاتیان بكات، بۆ به‌ڕێوه‌بردنى فڕۆكه‌خانه‌كان به لاى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه ئاساییه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكى كرده‌ییمان له به‌غدا نه‌بینیوه".
سه‌باره‌ت به پرسى نه‌وت و مامه‌ڵه‌كردنى به‌غدا به نه‌وتى كه‌ركووك، سه‌فین دزه‌یى گوتى: "ئه‌و نه‌وته‌ى پێشتر هه‌رێم هه‌نارده‌ى ده‌كرد، ئێستا له ده‌ستى حكوومه‌تى فیدراڵه. به‌شێكى كه 40 تا 50 هه‌زار به‌رمیله به تانكه‌ر ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێت. ئه‌وى دیكه‌ى ده‌خرێته‌وه ژێر خاك. واته حكوومه‌تى عێراق سوودى لێ نابینێت. له برى ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌و نه‌وته به بۆریى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى توركیا بكرێت. سۆمۆ خۆى سه‌رپه‌رشك بێت له فرۆشتنى. ئه‌و داهاته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و ده‌بێته داهاتێكى زیاتر بۆ عێراق و ئه‌گه‌ر بودجه‌ش په‌سند بكرێت و داهاتى عێراق زیاتر بێت، بێگومان كوردیش لێى سوودمه‌ند ده‌بێت".




