له كه‌ركووك، خۆكوژێك خۆی به باره‌گایه‌كی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌قدا ته‌قانده‌وه

هەولێر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی سەرچاوەکان دەڵێن، سەعات 6:30 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، خوكوژێك چووه‌ته ناو باره‌گای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
ئەم بارەگایەی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، کە لەلایەن خۆکوژەکەوە کراوەتە ئامانج، پێشتر باره‌گای حیزبی گه‌لی توركمانی بووه و بەگوێرەی زانیارییەکان زیانی هەبووە، بەڵام هێشتا بۆ مێدیاکان ئاشکرا نەکراوە. بەڵام بەگوێرەیمێدیا عێراقییەکان، لەو هێرشەدا سێ چەکداری ەشد کوژراون.
لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە و لەو کاتەوە کە کەرکووک لە دەست ئاسایش و پێشمەرگەدا نەماوە، شارەکە ناسەقامگیری بەخۆیە بینیوە و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی کوردی شارەکە دەڵێن تەقینەوە، کوشتن و رفاندن زۆر بووە.




