برۆ: ڕژێمی سووریا حەشدی شەعبی بۆ عەفرین ڕەوانە کردووە
__2018_02_24_h18m14s27__ER.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info-نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا بۆ كۆنگره‌ی جنێف گوتی، هاتنی هێزی ڕژێمی سووریا وای كردووه توركیا هێرشه‌كانی چڕتر بكاته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و شاره، چونكه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سووریا هێزی فه‌رمی ڕه‌وانه بكات، هێزی حه‌شدی شیعی بۆ عه‌فرین ڕه‌وانه كردووه.
مانگێک زیاترە توركیا هێرشی زه‌مینی و ئاسمانیی بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین ده‌ست پێ كردووه و تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه و به پێی ئاماره‌كانیش به هۆی ئه‌و هێرشانه‌وە ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیانی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و زیانی زۆری ماددیش به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه، بۆیه به‌م دواییانه په‌یه‌ده ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕژێمی سووریا كرد بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو شاره‌كه بۆ پارێزگاریكردن لێی، به‌ڵام توركیا هێشتا هه‌ر له هێرشكردن به‌رده‌وامه.
ئیبراهیم برۆ، نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا بۆ كۆنگره‌ی جنێف به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێرشه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان په‌یه‌ده و ڕژێمی سووریا هێشتا هیچ هێزێكی فه‌رمیی ڕژێمی سووریا نه‌چووەته ناو عه‌فرین و ته‌نیا هێزی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كەدا هه‌یه و چوونه‌ته عه‌فرین، ئه‌مه‌ش وای كردووه توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و شاره زیاتر بكات و چڕتریشی بكاته‌وه، چونكه جگه له‌وه‌ش ڕێككه‌وتنه‌كه ڕوون نییه و ئه‌و هێزه‌ی هاتووشە، كه حه‌شدی شه‌عبییه، ناتوانن جێگه‌ی هێزی یه‌په‌گه بگرنه‌وه، بۆیه توركیا قه‌ناعه‌تی نه‌هاتووه هێرشه‌كان ڕابگرێت."
ئیبراهیم برۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانەوە گوتی: "ئێمه وه‌كو ئه‌نه‌كه‌سه به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه ڕابگیرێت و له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵات كه سه‌ردانمان كردوونه، داوامان كردووه شه‌ڕه‌كه ڕابگیرێت، چونكه ئێمه جگه له زیانی شه‌ڕه‌كه ترسمان هه‌یه، كه دیموگرافیای ناوچه‌كه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، به هۆی هاتنی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه‌كه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ هه‌نگاوێك بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕه‌كه نه‌نراوه."
برۆ گوتیشی: "بڕیاره كۆنگره‌ی ئاستانا ئه‌نجام بدرێت و له‌و كۆنگره‌یەدا كه توركیا ورووسیا و ئێرانیش به‌شدار دەبن، ڕه‌نگه ئه‌وكات بڕیارێك بدرێت بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له عه‌فرین، به‌ڵام به هۆی هاتنی ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له لایه‌ن توركیاش ڕابگیرێت، جارێكی دیكه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دروست بێت."
بڵند ئیبراهیم




