٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی عومەر مەجید دەكات

سەرچاوە: KDP.info
 
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان 
 
بەڕێزان لە خانەوادەی حاجی عومەر مەجید بەرلووتی..
 
دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری كۆمەڵایەتیی گەرمیان و خزمانی گوندی بەرلووت (حاجی عومەر مەجید فەتاح) باوكی (محەممەد و حەسەن و بەختیار).
 
هاوخەمیمان بۆ خانەوادەكەتان و خزمانی (بەرلووت) رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە خزم و دۆستانتان دەكەین.
 
خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
 
اناللە وانا الیە راجعون
 
مەكتەبی سەرۆك
 

هەواڵی پەیوەندیدار