عێراق، وڵاتی زۆرینە و پشتگوێخستنی تەوافوق و فیدراڵیەت

هه‌ولێر-KDP.info- سیاسەتمەدارێکی کورد پێی وایە، حکوومەتی داھاتووی عێراق حکوومەتی زۆرینە دەبێت و دەشڵێ، لە عێراقدا شتێک بە ناوی فیداڵیەت و شەراکەت و تەوافووق نەماوە، مامۆستایەکی زانکۆیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه سیاسەتی خۆسەپاندن و پەراوێزخستنی بەرانبەر لە عێراقدا هه‌رباوه.
دکتۆر مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری باشووری کوردستان ده‌ڵێ، شیعە دەستیان بەسەر حکوومەتی عێراقدا گرتووە، به‌و واتایه‌ی كه دەستەڵاتی بنەڕەتی و رەھا لە حکوومەتی عێراق لە دەست زۆرینەیە و ھەموویشیان ئێستا باس لە پێک‌ھێنانی حکوومەتێکی زۆرینە دەکەن.
ئه‌و بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت ''زۆربەی ھەرە زۆری لەگەڵ ئەوەدان عێراق بە تەوافوق بەڕێوە نەچێت، خۆ ئەگەر بێت‌و پڕۆژەیاسای بودجەش بە زۆرینە تێپەڕێنن، ئەوا دەیسەلمنێنن عێراق وڵاتی زۆرینەیه و ھەموو بڕیار و پرسێک بە زۆرینە یەکلا دەکرێتەوە و گوێ لە خەڵک و پێکھاتەی دیکە ناگیرێت.''
به بۆچوونی دکتۆر مەحموود عوسمان، پێشبینییەکان ئاماژەن بۆ دروستبوونی ئەو زۆرینەیە، چونکە وه‌ك ئه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه، تەوافوق و فیداڵیەت و شەراکەت، لە عێراقدا بوونی نەماوە، ''ئەوان قبووڵ ناکەن ھەرێمی کوردستان وەک جاران دەستەڵاتی خۆی ھەبێت لە سنوور و کارە فیدڕاڵییەکان.. ئەوان نایشارنەوە كه بیری ئەوەیان ھەیە و کاریشی بۆ دەکرێت.''
عه‌بادی له گوتاری هه‌فتانه‌یدا كه پێرێ سێشه‌ممه دای، وه‌ك نه‌ریتی هه‌میشه‌ی و سه‌ركوه‌زیرانه‌كانی به‌ر له خۆی، قسه‌ی جیددییه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاوازكردنی پێگه‌ی كورده له عێراقدا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو گوتی ''بەردەوامین لە بەهێزکردنی دەسەڵاتی حکوومەتی ئیتحادی لە هەموو عێراق بە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر، وەک دەزانن پڕوپاگەندەی دژ هەیە، کە دەگوترێت گەمارۆ دراون، گەمارۆدان بوونی نییە.''
ئه‌م گوته باوانه‌ی عه‌بادی له كاتێكدان كه، ساڵانێكه بودجه‌ی كاوردستان بڕاوه، فڕگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ڕووی دنیادا داخراون و، حكوومه‌تی به‌غدا ده‌ستیشی به‌سه‌ر قوت و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستاندا گرتووه، له كاتێكدان كه، له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری پاره‌وه، به زه‌بری هێزی سوپا و میشلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، نزیكه‌ی نیوه‌ی خاكی باشووری كوردستانیان داگیر كردووه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه زۆرن ئه‌وانی باوه‌ڕیان وایه، كه عێراق هه‌ر لە سەرەتاوە چۆن به حوكمی زۆرینه ده‌سته‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، ئێستایش هه‌روا دەست بەسەر دەستەڵاتدا گیراوە و نەیانھێشتووە پێکھاتەکانی دیکە بەشداری لە پڕۆسەی سیاسی و بڕیاردا بکەن.
دکتۆر خەلیل ئیسماعیل، كه مامۆستای زانکۆیه و پسپۆڕی جیۆگرافیای سیاسییه، بۆ مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند، ''ئێستایش ھەر بەو شێوەیە دەڕوات و، عەقلیەتی زۆرینە و خۆسەپاندن کۆتایی نەھاتووە لە عێراقدا، ئەوەشی لە ساڵانی دوای (ئازادیی عێراق) رووی دا، بەوەی کورد رۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە بونیاتنانی عێراقی نوێ‌دا، ئەوە نیەتپاکیی کورد و لاوازیی ئەوان بوو، ئەگەرنا دەستەڵاتدارانی عێراق ھەرگیز بیر لەوە ناکەنەوە وڵات ھیی ھەمووان بێت و ھەموویشیان لە بڕیارداندا بەشدار بن.''
قائید میرۆ




