٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان چەندان پرۆژەیاسا دەخاتە بەر باسەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و گفتوگۆی پرۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشین و مووچە و چەند پڕۆژەیاسایەکی دیکەدا دەکرێت.

بەگوێرەی بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان، خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەندان پرۆژەیاسا دەكرێت و گفتوگۆی پرۆژەیاسای بەركاركردنی هەمواری یاسای راژە و پڕۆژەیاسای بەركاركردنی یاسای بازرگانیكردن بە مرۆڤ ده‌كرێت.

هەروەها لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا، پڕۆژەیاسای درێژكردنەوەی كاركردن بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەخرێتە بەر باس و، لە بارەی پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە دەکرێت.
هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆیدا، پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای پارێزەرایەتی، پڕۆژەیاسای هەمواری چوارەمی یاسای سندووقی خانەنشینی پارێزەرایەتی و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان  گفتوگۆیان لە سەر دەکرێت.

هاوکات ئەو لیژنە پەرلەمانییەی سەردانی رۆژئاوای كوردستان و كانتۆنی عەفرینی كردبوو، لەبارەی سەردانەکەیانەوە راپۆرتی خۆیان دەخوێننەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار