چاودێرانی سیاسی: شاندی هەرێم لە میونشن گەمارۆی دیپلۆماسیی سەر کوردستانیان شکاند

هەولێر-KDP.info- شاندی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە میونشنن و لە دیدارەکانیان بەردەوامن، چاودێرانی سیاسی دەڵێن، ئەو شاندە وای کرد زیاتر ئابڵۆقەی دیپلۆماسیی سەر کوردستان بشکێت.
دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، کە بەغدا بە هاوکاریی میلیشیاکان و ئێران و گرووپێکی نێو حزبێکی کوردی، دەستی بەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا داگرت و بەغدا گەمارۆی دیپلۆماسیی زۆری خستە سەر هەرێم، ئێستا ئەو گەمارۆ دیپلۆماسییە شکاوە.
بە بانگهێشتی فەرمی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕاوێژکاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان به‌شدارییان له كۆنگره‌ی ٥٤ی میونشن بۆ ئاسایشی جیهان له ئه‌ڵمانیا کرد.
چاودێری سیاسی، مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی، له‌و باره‌وه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "ڕۆیشتنی شانده‌كانی كوردستان بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا و به‌شدارییان له كۆنگره‌ی 54ی ئاسایشی میوشن، به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و ڕاوێژكاری ئاسایشی كوردستان، گرنگیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، كه وڵاتانی دنیا ئه‌وه به به‌غدا ده‌ڵێن، ناوه‌ندە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی گرینگ له ناوچه‌كه‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌کەن."
كه‌وڵۆسی ده‌ڵێت: "پاش شه‌ڕی داعش زۆر گرینگه كورد بتوانێت هاوسه‌نگیی هێزی خۆی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ڕابگرێت، چونكه پاش شه‌ڕی داعش فۆكسی وڵاتان وه‌ك سه‌رده‌می داعش له‌سه‌ر عێراق و كوردستان نابێت."
ئه‌و چاودێرە سیاسییه دەر‌باره‌ی گرینگیدانی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "كورد هه‌م خۆی توانی سه‌نگی خۆی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بپارێزێت، هه‌م وڵاتانی جیهان به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه كوردستان، بۆیه كوردیش له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌موو كارته‌كانی به‌كار نه‌هێنا، كه به‌هێزترین كارتی كورد ئه‌نجامی ڕێفراندۆمه، كه ئێستا سڕ كراوه، عێراق و وڵاته داگیركه‌ره‌كان زۆر له‌و كارته‌ی كورد ده‌ترسن."
سیروان حەمه‌شه‌ریف، ماموستای زانكۆ و شاره‌زای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دەڵێت: "گرنگیدانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ڕاگرتنی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا گەرەنتیی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه له چوارچێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
حه‌مه‌شه‌ریف گوتیشی: "تا چه‌ند كورد بتوانێت بازنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی فراوان بكات، ئه‌وه‌نده به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌چنێته‌وه، بۆیه ده‌توانین بڵێن به‌غدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كوردستاندا، كه ئه‌مڕۆ ده‌بینین له‌پاڵ هاتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهانی بۆ پایته‌ختی كوردستان، ئه‌وه به‌رپرسانی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان بانگێشت ده‌كرێن بۆ پایته‌ختی وڵاته‌كانیان."
هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پایە و بناغانەی له پێوه‌ندیی هه‌ولێر و وڵاتانی پایته‌ختی جیهاندا داینابوو، ته‌نانه‌ت كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش نه‌یتوانی بیانڕووخێنێت، هەرێمی کوردستان توانی گه‌مارۆکانی بەغدا له‌سه‌ر پێوه‌ندییە دیپلۆماسیییەکانی هه‌رێمی كوردستان پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




