نێچیرڤان بارزانى و عه‌بادى، پرۆسه‌ى دیالۆگى هه‌ولێر و به‌غدایان تاووتو كرد

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ، له میونشن، له كه‌شێكى ئه‌رێنى و گفتوگۆیه‌كى ڕاشكاودا كۆ بوونه‌وه و، خۆشحاڵیی خۆیان به ده‌رفه‌تی دووباره كۆبوونه‌وه‌یان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها باسیان له كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له كوێت و به‌شداریى شاندى هه‌رێمى كوردستان و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كرد و به هه‌ڵمه‌تێكی باشیان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
عه‌بادى خۆشحاڵیی خۆی به دیالۆگى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای خواست بگه‌نه ئه‌نجامێكی باش و بتوانن پرسی مووچه، فڕگه‌كان، نه‌وت، ده‌روازه سنوورییه‌كان، به‌نداوه‌كان و بابه‌ته‌كانی دیكه یه‌كلایى بكه‌نه‌وه.
نێچیرڤان بارزانیش جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان به دیالۆگ و بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووان كرده‌وه.
شاندى هه‌ردوولا باسیان له شێواز و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه و ئه‌و بابه‌تانه كرد كه ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یه‌كلا بكرێنه‌وه، كه له به‌رژوه‌ندیى هاووڵاتیان و گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بێت، هه‌روه‌ها بتوانن له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دیالۆگدا متمانه بنیاد بنێینه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى پابه‌ندبوون به ده‌ستووره‌وه، به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن. بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا له‌سه‌ر دانانی میكانزمی جێبه‌جێكردن و ده‌ستنیشانكردنی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆك بوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دابنیشن و پرسه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/2/2018، له په‌راوێزی دووه‌م ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا ساز كرا، كه مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، دڵشاد بارزانى نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له ئه‌ڵمانیا و، شاندێكى یاوه‌رى عه‌بادییش فالح فه‌یاز ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، مسته‌فا ئه‌لكازمى، سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگریى عێراق، نه‌وفه‌ل حه‌سه‌ن ڕاوێژكارى سه‌رۆكوه‌زیران و باڵیۆزى عێراق له به‌رلین ئاماده‌ى بوون.




