نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، جه‌خت له دۆستایه‌تیی دوولایه‌نه ده‌كه‌نه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- له چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كه‌می كۆنفرانسی ئاسایشی میوشندا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16/2/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تیی ڕۆدهریش كیسڤێته ئه‌ندامى لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ـ نوێنه‌رى تایبه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان تیشكیان خسته‌ر سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پارته سیاسییه‌كان و ئه‌ركی هێزه مهشقكارهكانى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كه مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پرسیاریان ده‌رباره‌ی دۆخى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كرد.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و گه‌لی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ پشتگیری و هاوكاریی به‌رده‌وامیان بۆ هه‌رێمی كوردستان له بواری مرۆیی و سه‌ربازی و سیاسی‌دا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی دۆخى ئێستا، پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ى به ڕه‌وشی ئاواره‌كان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆریان بۆ زێدی خۆیان كرد، كه به‌هۆی نه‌بوونی ئاسایش و ئارامییه‌وه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
تاووتوكردنی ڕه‌وشی ناوچه‌كه، ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا ده‌رباره‌ی كاری له‌پێشینه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان، گرینگیی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی له پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر و به‌غدا و دووپاتكردنهوی دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




