مه‌سروور بارزانی، كۆبوونه‌وه‌كانی میونشن به به‌رهه‌مدار ناو ده‌بات

هه‌ولێر-KDP.info- په‌نجاوچواره‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، به به‌شداریی هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و ماوه‌ی سێ رۆژیش ده‌خایه‌نێت.
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی چه‌ندین وڵات كۆ بووه‌ته‌وه و باسیان له قۆناخی داهاتووی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان كردووه.
مه‌سروور بارزانی، وه‌ك له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كردووه، كۆبوونه‌وه‌كانی به به‌رهه‌مدار ناو بردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌واڵگریی وڵاتان، باسیان له ده‌رفه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی جیهان كردووه.

هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی، له‌گه‌ڵ ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا كۆ بوونه‌وه و جەختیان لە به‌رده‌وامیی ھەماھەنگی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا كردەوە.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌نجلینۆ ئه‌لفانۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه و باسی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیایان كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نێچیرڤان بارزانی و شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئین ئیریكسن سۆریدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج و شاندێكی یاوه‌ری له دیدارێكدا باسیان له په‌یوه‌ندیی نێوان كوردستان و نه‌رویج كرد.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه، نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆ ببنه‌وه و دیداریان هه‌بێت.
kurdistan24





