نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆ بوونه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- له چوارچیوه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ئاسایشی میوشن له ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16/2/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندى یاوه‌رى، له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تیی واڵته‌ر لینده‌ر سكرتێرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆ بووه‌وه كه ئێستا كاروبارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌بات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لینده‌ر خۆشحاڵیی خۆی به دیداری نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و ڕه‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كاری لێژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رز نرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و فراوانكردنی زیاتری گفتوگۆكانی خواست.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به دیداری واڵته‌ر لینده‌ر، سوپاسی هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌ڵمانیای له بواره‌كانی مرۆیی و سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی دووپات كرده‌وه كه هیواخوازه دیالۆگێكی جیددی و فراوانتر له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق له‌نێوان هه‌ردوولادا ده‌ستپێبكات و بگه‌نه ئه‌نجامێكی باش، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به پێویست زانی. به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه كه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا ده‌كه‌ن، خوازیارن سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا به‌رقه‌رار ببێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
تاووتوكردنی قۆناغی دوای داعش و پرسی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر و دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان و، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




