٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا كۆ بووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16/2/2018ى، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى، له‌ كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاین وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا بوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئورسولا وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى به‌ دیداره‌كه‌ و به‌ دواسه‌ردانى بۆ به‌غدا و هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌ربازانى ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵیشى به‌ ده‌سپێكردنى دیالۆگ و سه‌ردان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا و، ستایشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ و هاوكارییان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان له‌ كوردستان كرد و له‌ دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غداى پرسى.

 

ئینجا نێچیرڤان بارزانى، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دواهه‌نگاو و پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌ش كرد و جه‌ختى له‌ هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى عێراق چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌روها سوپاسى ڕۆڵى ئه‌ڵمانیا و پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى بۆ پێشمه‌رگه‌ و هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتى شه‌ڕى دژى تیرۆردا كرد، دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر و هاوكارییه‌كانى ئێستاى ئه‌ڵمانیایشى بۆ بیناكردنى تواناكان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رز نرخاند.

له‌ كۆوبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرینگیى به‌رده‌وامیى پشتگیرى و هاوكارییه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه‌ و دۆخى ئێستاى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاووتو كران، هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌ سه‌ر بایه‌خدانى ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى تیرۆر به‌ به‌رده‌وامیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌ ئێستا و داهاتوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار