٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆنفرانسی میونشن بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی دەستیپێکرد

سەرچاوە: KDP.info
 
میونشن-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی، 54 مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا بە گوتاری ئۆرسۆلۆ ڤۆن دێرلاین، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد. ڤۆن دێرلاین لە گوتارەکەیدا باسی گرنگیی یەکێتیی ئەوروپا و کارکردنی لەگەڵ ناتۆ کرد.
 
کۆنفرانسەکە بە بەشداری نزیکەی 600 سەرۆک، سەرکردە، سیاسەتڤان، پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسی جیهان ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت و تێیدا باسی چەندین تەوەر دەکرێت. 
 
لە کۆنفرانسەکەدا هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش بەشدارن. 
 
نزیکەی 600 سەرۆک، سەرکردە، سیاسەتڤان و بەرپرسی جیهان لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن، لەنێویاندا زیاتر لە 80 وەزیری بەرگریی وڵاتان هەن، کێشەی سووریاش بابەتێکی هەرە گەرمی کۆنفرانسەکەیە".

هەواڵی پەیوەندیدار