٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکشەممە، پڕۆژەی چاكسازیی خانەنشین و خانەنشینی پلەباڵا دەخرێتە دەنگدانەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  یەكشەممەی دابێ، هەر 6 لیژنەی پەرلەمان لەسەر پرۆژەی چاكسازی لە بواری خانەنشینان و خانەنشینی پلەباڵا و ئیمتیازاتەكانی حكوومەت كۆ دەبنەوە و، ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەن و دەیدەن سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ پەسندکردنی.

لە كۆتاییی ساڵی 2017، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیاساییەكی ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كرد، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا،  كە تیایدا پێداچوونەوە بە ئیمتیاز و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەكرێت بە تایبەت لە پلەباڵاكان.

پەرلەمانتار مەدینە ئەیووب، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت، لیژنەكانی یاسایی، دارایی، ناوخۆ، كاروباری پەرلەمان، دەستپاكی و كاروباری پێشمەرگە، هەریەكەیان راپۆرتی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاساكە ئامادە كردووە، كۆبوونەوەیەك لە نێوان ئەو لیژنانە بەڕێوە چوو و، وایش بڕیارە یەكشەممەی دابێ، جارێكی دیكە كۆ دەبنەوە ڕاپۆرتێكی هاوبەش ئامادە دەكەن و پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكەن، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت و پرۆژەكە پەسەند بكرێت و بكەوێتە واری جێبەجێ كردنەوە.

وەک مەدینە ئەیووب دەڵێ، "ئەو پرۆژەیە گرینگیی خۆی هەیە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە زۆر كەس بە ناوی خانەنشین، خانەنشین كراون، هەروەها پێداچوونەوە بە مووچەی خانەنشینان دەكرێت، هەر كەسێك مەرجەكانی خانەنشینی تێدا نەبێت، دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی، هەڵبەتە ئەمە هۆکارێکە کە بڕە پارەیەكی زۆر بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە".

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار