٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یوئێن و ئه‌ورووپا داوای باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە هەولێر و بەغدا کرد، پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوانیان بدەن و کێشەکانیان چارە بکەن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/2/2018، لە کۆنگرەی کوێت تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەی عێراق، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس وتاری دا و گوتیشی، بەشێک لە ئاوارەکان، تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، بۆیە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەبێت کاری لەپێشینەی حکوومەتی عێراق بێت.
هاوكات فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هە لە کۆنگرەی کوێتدا، گوتاری خوێندەوە و، تییدا داوای لە هەولێر و بەغدا کرد، پەیوەندییەکانی نێوانیان بەرەوپێشەوە ببەن و کێشەکانی نێوانیان چارە بکەن.
گوتیشی، پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی عێراق، کاریگەریی زۆری لەسەر رووبەڕووبوونەوەی بیری تووندڕۆیی لەو وڵاتەدا دەبێت.

لە کوردستان٢٤ـەوە

هەواڵی پەیوەندیدار