٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە گوژمی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار، ١٠٠ پڕۆژە لە دهۆک جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- لە سنووری پارێزگای دھۆک سەد پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن و یاریدەدەری پارێزگای دھۆکیش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پڕۆژەکان زۆربەی کەرتەکانی خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرن و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکەونە بوار جێبەجێکردنەوە.

ئیسماعیل محەمەد، یاریدەدەری پارێزگاری دھۆک بۆ کاروباری مرۆڤایەتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێکخراوی UNDP بە ھاوکاریی بۆردی کاروباری مرۆڤایەتیی پاێزگای دھۆک بە گوژمی  دووملیۆن و دووسەد و ٢٤ھەزار دۆلار سەد پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێی دەکات، کە پڕۆژەکان دابەشی سەر کەرتەکانی ، کارەبا، پەروەردە و شارەوانی کراون.

ئیسماعیل محەمەد ڕوونی کردەوە: "ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانە سەرجەم یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای دھۆک دەگرنەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست  بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، دوای تەواوبونیشیان خزمەتێکی زۆر بە دانیشتوانی ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک دەگەیەنن و  ھەلی کار بۆ چەندین کەس دەڕخسێت، چونکە لەم قۆناغەدا سەد پڕۆژە کەم نییە."

 

قائید میرۆ

 


 

هەواڵی پەیوەندیدار