لە باشوور سەرھەڵدانە لە عەفرین بەرخودانە

عه‌فرین-KDP.info- شاندی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌یشته شاری عه‌فرین و له‌نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ر پێشوازیان لێكرا، هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری جڤاتی دیموكراتیك (ته‌ڤده‌م) سه‌ردانی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی به گرنگ وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، كه ئه‌م سه‌ردانه‌یان بۆ پشتگیری له عه‌فرین هه‌نگاوێكی پیرۆزه.
لەگەڵ گەیشتنی شاندی پەرلەمانی كوردستان، خەڵكی عەفرین لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا پێشوازیان لە شاندەكە كرد و دانیشتووێكی عەفرین كە لەناو ئاپۆرای خەڵك بۆ گوتی، "لە باشوور سەرھەڵدانە لە عەفرین بەرخودانە، وەك خەڵكی عەفرین زۆر دڵخۆشین بە ھاتنی شاندی پەرلەمانی كوردستان".
عەلی ھالۆ، پەرلەمانتاری كوردستان و ئەندامی شاندی پەرلەمان بۆ عەفرین بە گوتی، "ئەوەی بینیمان لە عەفرین خەڵكی بە ئێرادە و دڵسۆزیییەوە، بەرگری لە شارەكەیان دەكەن، بەم جۆرە نەك ھەر وڵاتێك، بەڵكو دەتوانن رووبەرووی چەندین وڵات ببنەوە و سەروەرییەكی دیكە لە مێژووی گەلی كورد تۆمار بكەن".
ئاسیا عەبدوڵڵا، ھاوسەرۆكی ته‌ڤگه‌ری جڤاتی دیموكراتیك (ته‌ڤده‌م) رایگەیاند، "ھاتنی شاندی پەرلەمانی كوردستان بۆ عەفرین بە كارێكی پیرۆز دەزانین، لێرەوە سڵاو و رێز بۆ ھەموو خەڵكی باشووری كوردستان دەنێرین، دەمەوێ ئەوە بڵێم، ھێرشكردنە سەر عەفرین ھێرشە بۆسەر ھەموو گەلی كوردستان و سەركەوتنی عەفرینیش ھی ھەموو كوردێكە".
كوردستان24




