٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی فارووق محەممەد دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو فارووق محەممەد حەسەن..

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كادیری دڵسۆز و تێكۆشەر  فارووق محەممەد حەسەن.

هەڤاڵی كۆچكردوو لە رۆژانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا پەیوەندی بە پارتیمانەوە كردووە و، كۆمەڵێك بەرپرسیارەتیی حزبی لە سنووری لقی یەك و لقی چواردەی پارتی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە راپەڕاندووە.

هاوبەشی خەمتانین و پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شادبكات.

 

  انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار