نێچیرڤان بارزانى و دۆگلاس سیلیمان پێشهاته‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاووتو كرد

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دواپێشهاته‌كانى دیالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولا تاووتو كرد، به‌تایبه‌تیش تیشكیان خسته سه‌ر بابه‌تی دابینكردنى مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى سه‌ر فڕۆكاخهكانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه، هه‌ردوولاش هیوایان خواست گفتوگۆكان ئه‌نجامى ئه‌رێنییان لێ بكه‌وێته‌وه و ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خۆش بكرێت.
ئێوارى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/2/2018، له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ دۆگلاس سیلیمان و شاندێكى یاوه‌ریدا كۆ بووه‌وه و باسیان له به‌شداریى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق كرد، كه بڕیاره له داهاتوویه‌كى نزیكدا له كوێت ببه‌سترێت، به‌و هیوایه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش له‌و ده‌رفه‌ته سوودمه‌ند بێت و بتوانێت پشكى خۆى له‌و هاوكارى و پڕۆژانه به‌ده‌ست بهێنێت كه چاوه‌ڕان ده‌كرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق دواى كۆتاییهاتنى شه‌ڕى دژى تیرۆر، ئه‌نجام بدرێن.
تاووتوكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه و قۆناغى دواى كۆتاییهاتنى داعش له عێراق و سووریا به‌گشتى، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




