٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری پێشووی پارێزگای سەڵاحەددین: بەعەرەبكردنی ناوچە كوردستانییەكان بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

 

سەڵاحەددین-KDP.info- بەرپرسێكی پێشووی كورد لە پارێزگای سەڵاحەددین، ددان بەوەدا دەنێت كە ئەگەر خیانەت نەكرابایە، عێراق نیەتی ھێرشكردنی بۆ سەر شارۆچكەی خورماتوو نەبوو. دەشڵێ، بەعەرەبكردنی ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكان بەردەوامی ھەیە.

دكتۆر ئەمین عەزیز، جێگری پێشووی پارێزگای سەڵاحەددین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەوەی لە ناوچەكانی شارۆچكەی خورماتوو رووی دا، حكوومەتی عێراق دەڵێ كە من لە بەرنامەمدا نەبووە دەست بەسەر دووزدا بگرم و، ئەوە ھەڵەی خۆیان بووە و كورد پاشە كشەیان كردووە و میلیشیات ئەو ناوچەیەی گرتووە، دوای رووداوەكانی ماوەكانی رابردوو وەك سووتاندن و تاڵانكردنی خانووی ھاووڵاتیانی كورد لە شارۆچكەی خورماتوو، ھێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە شارەكە جێگیر كراوە، ئێستایش تا رادەیەك رەوشەكە لە خورماتوو باشترە بەراورد بە ماوەكانی رابردوو".

جێگری پێشووی پارێزگای سەڵاحەددین گوتیشی، "تا ھێزی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە شارۆچكەی خورماتوو، رەوشی ناوچەكە بە تەواوی ئارامی بە خۆیەوە نابینێت، چونكە لە ئێستادا دەستكاریی دیمۆگرافیای دەڤەرەكە دەكرێت و پڕۆسەكە بەردەوامی ھەیە".

دكتۆر ئەمین ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، "بە داخەوە ھێزە كوردییەكان بەرنامەیەكی ھاوبەشیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی بەعەرەبكردنی ناوچە كوردستانییەكان نییە، ئەم جارەیش ھێزە كوردییەكان بوونەتە دوو بەشەوە تا بەشداری لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنەكانی عێراقدا بكەن، ئەوەیش زیاتر كاریگەریی لەسەر داھاتووی ئەو ناوچانە ھەیە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار