لە عەفرین 150 هاووڵاتی سڤیل شەھید بوونە

هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی دوائاماری نەخۆشخانەی عەفرین، تا ئێستا 150 ھاووڵاتی سڤیل بەھۆی ھێرش و بۆردوومانەكانی توركیاوە بۆسەر عەفرین شەھید بوونە و، نزیكەی 300 كەسی دیكەش بریندار بوونە.
ئەنگێلا رەشۆ، ھاوسەرۆكی ئەنجوومەنی تەندروستیی كانتۆنی عەفرین، لەبارەی ئاماری قوربانیانی چواردە رۆژی رابردووی شەڕی عەفرین، ئاشكرای كرد: "تا ئێستا 150 ھاووڵاتی سڤیل لەو ماوەیەدا بەھۆی ھێرشەكانی توركیا شەھید بوونە و 298 دیكەش بریندار بوونە".
رەشۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو: "فڕۆكە جەنگییەكانی و تۆپخانەكان توركیا، خەڵكی سڤیل دەكەنە ئامانج و زۆربەی ئەوانەی دەكرێنە ئامانج ژن و منداڵن".
داوایشی لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كرد، سەردانی عەفرین بكەن و لە نزیكەوە بارودۆخی خەڵكی سڤیل ببینن.
لە 20/1/2018، هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عەفرین له‌ژێر ناوی "ئۆپەراسیۆنی چڵه‌زه‌یتون" و به بۆردوومانكردنی شاره‌كه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه به فەرمی ده‌ستی پێكرد.
ئۆپەراسیۆنه‌كه وێڕای به‌شداریی تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا و هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته، به بەشداریی ده‌یانهه‌زار له چه‌كداره میلیشیاییه‌كانی "سوپای سووریای ئازاد" به‌ڕێوه ده‌چێت.
هەولێر




