مێدیای حكوومه‌تی توركیا: ئه‌مه‌ریكا مووشه‌كی داوه به یه‌په‌گه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌دۆغان ده‌ڵێ، زانیاری‌یان هه‌یه ئه‌و مووشه‌كه‌ی تانك و سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی پێكاوه له كوێوه دراوه به یه‌په‌گه و، ڕۆژنامه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ریكایه.
١٥ ڕۆژه هێزه ئاسمانی و زه‌وینییه‌كانی توركیا و ئه‌و گرووپه چه‌كداره سووریاییانه‌ی كه هه‌ر توركیا پشتیوانی‌یان ده‌كات، هێرشی داگیركاریان بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین له ڕۆژئاوای كوردستان به‌رپا كردووه. ئه‌وه بۆ یه‌كه‌م جاره و به راسته‌وخۆ، یه‌كێك له هێز سه‌ره‌كییه‌كانی نێو هاوپه‌یمانه‌تیی ناتۆ، دژ به هاوپه‌یمانێكی ئه‌مه‌ریكا كه هێزی سه‌ره‌كیی ناتۆیه ده‌جه‌نگێ.
دوێنێ شه‌ممه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل-یه‌په‌گه-، به مووشه‌كێك تانكێكی توركیای پێكاوه و به هۆیه‌وه پێنج سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی له نێو خاكی ڕۆژئاوای كوردستاندا كوژراون.
ڕۆژنامه‌كانی وه‌ك 'یه‌نی شه‌فه‌ق'، یه‌نی ئاكیت' و 'ستار' سه‌ر به حكوومه‌تی توركیا، له بڵاوكراوه‌كانیاندا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن به‌وه‌ی، مووشه‌كی داوه به‌و هێزانه‌ی كه توركیا شه‌ڕی له به‌رانبه‌ر هه‌ڵگیرساندوون، به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامانه بێت، ئه‌م پشتیوانییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌په‌گه، ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن.
به‌رله‌وه‌ی بۆ گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و ڤاتیكان به‌ڕێ بكه‌وێ، ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا به ڕۆژنامه‌نووسانی وڵاته‌كه‌ی گوت، ''زانیاریمان هه‌یه سه‌رچاوه‌ی هاوكارییه‌كان كوێیه، به‌ڵئم به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ین به ئه‌نجامی كۆتایی، باش نییه ڕایبگه‌یێنین.''
ئه‌و گوتیشی ''قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكئه‌ركانی هێزه‌كان خه‌لووسی ئاكار كردووه، هه‌ندێ زانیاریمان له‌وباره‌وه هه‌یه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی زانیاریی ته‌واو و دروستمان ده‌ست ده‌كه‌وێ، هه‌ڵه‌یه لێدوان له‌وباره‌وه بده‌ین.''
ئه‌دۆغان زیاتری له‌وباره‌وه گوت و ده‌ڵێ ''هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمانمان هه‌یه. جا ئه‌و لایه‌نه هه‌ر كێ بێ مووشه‌كی داونه‌تێ، كه‌واته كار له‌گه‌ڵ ''تیرۆریستان'' ده‌كات. كه بابه‌ته‌كه ڕوون بووه‌وه، ده‌یخه‌ینه ڕوو.''
ئه‌گه‌رچی هێشتا هیچ كام له به‌رپرسه توركه‌كان و له سه‌روویانه‌وه ئه‌ردۆغان، ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه ماوه‌ی دیاریكراوی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر عه‌فرین ڕابگه‌یێنن، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، به‌رده‌وام ده‌بن تا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كورددا به‌ده‌ست دێنن.
زریان زیاد




