نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش فراوانكردنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش فراوانكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێرــ به‌غدایان دووپات کردەوە و، یان کۆبیش ئاماده‌ییی خۆی بۆ هه‌ر هاوكاری و پشتگیرییه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی زیاتری ته‌كنیكیى نێوان هه‌ردوولا و چاره‌كردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسى ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، نیشان دا.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/2/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له یان كۆبیش،نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و خاتوو ئه‌لیس والبۆل جێگری نوێی نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی به گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا ئه‌نجام دراون، ده‌ربڕی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ هه‌ر هاوكاری و پشتگیرییه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی زیاتری ته‌كنیكیى نێوان هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسى ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هه‌وڵ و پشتگیرییه‌كانی به‌ڕێز كۆبیشى بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌رچه‌نده هه‌نگاوی زۆر ماون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی جددیتری نێوان هه‌ردوولا زانی.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




