٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەورامی بۆ کونسووڵی گشتیی ئێران: کاتییەتی کەموکورتییەکانی پێوەندییەکانمان چارە بکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- هێمن هەورامی لە پێشوازیی شاندێکی کونسووڵخانەی گشتیی ئێران لە هەولێر دەڵێ، کاتییەتی ئەو کەموکورتییانەی لە پێوەندییەکانی هەردوولادا هەیە، چارە بکرێن.

ڕۆژی ۱ی ۲ی ۲٠۱۸ لە مەکتەبی سەرۆک بارزانی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پێوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک، هێمن هەورامی، پێشوازیی لە شاندی كونسووڵخانەی گشتیی ئێران لە ھەولێر كرد، كە پێك ھاتبوون لە مورتەزا عەبادى، كونسووڵى گشتی و حەمید ڕەزا حافزى، ڕاویژكارى سیاسى .

دیدارەکەی نێوانیان بۆ ڕاماڵینی ئەو بەستەڵەکەیە کە لەم دواییانەدا بە هۆی ئەو گۆڕانکارییەی دیموگرافیای سیاسیی گۆڕی و، ئەو گۆڕانکارییەش دووبارە پێویستی بە هەڵچنینەوەی سێکتەرە سیاسییەکان هەیە. ھەورامی لەم دیدگایەوە پەنجەی خستە سەر ئەو كەموكووڕییانەی كە لە پەیوەندییەكانی ھەردوو لادا ھەیە و چارەسەرییەكانیشی بە دوورەپەرێزی نابێت، بۆیە لەو بارەیەوە ھەردوولا بە چڕوپڕی پرسەكەیان تاوتوێ کرد.

دیوێكی دیكەی قسەكانیان لەبارەی پەرەسەندنە ھەرێمایەتییەكانەوە بوو، كە ھەورامی وەھا باسی لێوە كرد، كە ھەرێمی كوردستان ھەموو كات ئامرازێك بووە بۆ سەقامگیریی ناوچەكە و ڕێزی ھاوسێیەتیی دەوڵەتانی دەورووبەری بە پێی بەرژەوەندییە ھاوبەشەكان پاراستووە. بۆیە پێویستە دەوڵەتە ھاوسێكانمان ئەم ھەڵوێستانەی ھەرێمی كورستان لەبەرچاو بگرن. ھەروەھا سەبارەت بە ڕەوشی عێراق و ئامادەكارییەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.

 

شاندی كونسووڵخانەی ئێران سوپاسی ھەورامیان كرد بۆ پێشوازیكردنیان و تاوتوێكردنی پرسەكان، ھەروەھا كونسووڵی گشتی ھیوای بە پتەوكردنی پەیوەندییەكان و بەرەوپێشەوەبردنیان خواست.

 

سەنگەر ھەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار