وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی راگەیاند

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە و لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەکە دەکرێت.
خشتەی مووچەکە بەم شێوەیە:
- رۆژی یەكشەممە ٤-٢-٢٠١٨ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشكرێت.
- رۆژی دووشەممە ٥-٢-٢٠١٨ مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار دابەشدەكرێت.
- رۆژی سێشەممە ٦-٢-٢٠١٨ مووچەی وەزارەتەكانی داد و رۆشنبیری دابەشدەكرێت.
- رۆژی چوارشەممە ٧-١-٢٠١٨ مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەكرێت.
- رۆژی پێنجشەممە ٨-٢-٢٠١٨ مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت.




